شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرایدەكات، ئه‌مشه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ناوی كاندیدانی كابینه وزاریه‌كه‌ی پێشكەشی كوتله سیاسییه‌كان ده‌كات.
فازڵ بەمیدیا عێراقییەكانی وتووە، بڕیارە ئە‌مشه‌و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی له‌باره‌گای ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كوتله سیاسیییه‌كان كۆ‌بێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەكۆبوونەوەكەدا ناوه‌كان له‌لایه‌ن عه‌لاویه‌وه ئاراسته‌ی كوتله سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاران ده‌كرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی كورد‌و سوننه‌ش، تا ئێستا تێبینیان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی هه‌یه".
په‌رله‌مانتاره‌كەی فه‌تح داواشیكرد، سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان به‌شداری له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بكه‌ن و پاڵپشت و پشتیوانی حكومه‌تی نوێ بن.