شارپرێس:
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند، کە سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وڵاتەکەى هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وایە.
حەسەن روحانى سەرۆک کۆمارى ئیران له میانى پێشوازیكردنی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا رایگەیاندوە، وڵاتەکەى ئەوکاتە دەچێتە گفتوگۆوە ئەگەر سزاکانى ئەمریکا لەسەر وڵاتەکەى لاببرێت جەختیکردەوە بەبێ ئەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکەنەوە.
سەرۆک کۆمارى ئیران باسى لەوەشکردوە، ئێران جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ده‌زانن و ئەو کردەوەیەش پێویستى بە رووبەروونەوە هەیە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا روحانى داواى لە وڵاتانى ئەوروپا کردوە کە شوێن هەنگاوەکانى ئەمریکا نەکەون بۆ تێککدانى ئاڵۆزى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و هاوکات وتیشى"هیوادارین یه‌كێتی ئه‌وروپا توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌ركی مرۆڤانه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات".
سەرۆک کۆمارى ئێران لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى نەمسا باسى لەوەکردوە، سزاکانى ئەمریکا وەکو نەخۆشى کۆرۆنا وایە کە تەنیا ترس لەناو خەڵکدا دروست دەکات.
س.هـ