تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبیلە ناوازەكەی مارسێدس

هەمەڕەنگ

25/02/2020‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند فۆتۆگرافەرێك، ئۆتۆمبیلی  S-Class W223 یان لەسەر شەقامێكی كۆماری چیك بەدی كرد، كە هێشتا لە ژێر تاقیكردنەوەدایە.

كۆمپانیای مارسێدس جۆرێك لە فێلی ڕەونەقدارییان بۆ داپۆشینی ئۆتۆمبیلەكە بەكارهێناوە، كە بەپێی وێنەكان لایتەكانی بە بەراورد بەئۆتۆمبێلەكانی پێشووتری مارسێدس  S، جوانتر و پێشكەوتووترە.

فۆتۆگرافەرەكان تونیویانە لە ڕێگەی وێنەیەكەوە، دزە بە ناوەوی ئۆتۆمبیلەكەش بكەن، كە شاشەیەكی گەورەی بەرانبەر شۆفێر تێدایە و بە لەمس كار دەكات. 

شۆفێر دەتوانێـت لە ڕێگەی ئەو شاشەیەوە هەموو كاروبارەكانی ئۆتۆمبیلەكە هەڵبسوڕێنێت.

ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی مارسێدس، چەندین تایبەتمەندی گرنگی تێدایە، لەوانە بوونی كامێرایەك، كە هەموو چواردەوری ئۆتۆمبیلەكە پیشان دەدات، هەروەها هەستیاری هەیە، كە لە ڕووداو و نزیك بوونەوە لە پێكدادان شۆفێر ئاگاداردەكاتەوە، تایبەتمەندی كارەبایی و سارد و گەرمكەرەوەی كوشنەكانی هەیە.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی گەورەی بەنزینی 12 پستۆنە بەفراوانی 6 لیتر، هەروەها جۆرێكی تری بزوێنەری 8 پستۆنی هەیە. 

ئۆتۆمبیلەكە دەتوانێت بە كەمتر لە 4 چركە لە سفرەوە بگات بە 100 كیلۆمەتری خێرایی.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ