شارپرێس:
چالاكوانانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، ڤیدیۆیەكی هونەرمەند محەمەد ڕەمەزانیان بڵاوكردووەتەوە لەگەڵ هونەرمەندێكدایە بە ناوی باسم سەمرە، هەروەها ڤیدیۆكەیان بە شەرمهێن ناو بردووە.
لە ڤیدیۆكەدا محەمەد ڕەمەزان خەریكی وتنی گۆرانی "إنسای" هونەرمەند باسم سەمرە پاڵ دەنێت بە محەمەد ڕەمەزانەوە، لەو كاتەدا محەمەد ڕەمەزان بەركەوتن لەگەڵ منداڵێكدا دروستدەكاتو تەوقەی لەگەڵ دەكات، پاشان دەیكاتە باوەشی.
لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، كە محەمەد ڕەمەزان كاردانەوەی هەیە بۆ ئەو ڕەفتارەی باسم سەمرە، كە تەنانەت داوای لێبوردنیشی لێناكات، یاخود ڕوونكردنەوەی بۆ بدات و بڵێت بە بە ئەنقەست وام نەكردووە
باسم سەمرە لە لێدوانێكیدا یۆ ڕۆژنامەی "الوتن"ی میسری وتی: محەمەد برا و خۆشەویستمە، هۆلەكە خەڵێكی زۆری لێبوو، كە پاڵیان دەنا و دەیانویست بگەن بە ئێمە، بۆیە هیچیشم نەووت محەمەد گۆرانی دەوت.
هەروەها وتی: بێگومان من پاڵم بە محەمەدەوە نەناوە، هەموو ئەو قسانە قسەی پڕو پوچن.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ