كۆمپانیای گۆگڵ ئەندرۆید 11 ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

25/02/2020‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای گۆگڵ، وەكو مژدەیەك بۆ بەكارهێنەرانی ئەندرۆید، ئەمساڵ كۆپییەكی ڤێرژنی ئەندرۆیدی 11 وەك تاقیكردنەوە ئاشكرادەكات، هەروەها لە داهاتوودا بە شێوەیەكی فەڕمی ئاشكرایدەكات.

ماڵپەڕەكانی تایبەت بەتەكنەلۆژیا بڵاویانكردووەتەوە، كە دەتوانێت ئەدرۆیدی 11 لەماڵپەڕی developer.android.com  بۆ ئەوەی بەكارهێنەران تێبینییەكانی خۆیان بۆ كۆمپانییەكە بنێرنەوە لەسەر ڤێرژنەكە.

ئەم ڤێرژنە لە ئێستادا تەنیا لەسەر مۆبایلەكانی Pixel جێگیردەكرێت، كە كۆمپانیای گۆگڵ بەرهەمهێنانی دەكات، مۆبایلەكانیش بریتین لە: Pixel 2 وPixel 2 XL وPixel 3 وPixel 3 XL وPixel 3a وPixel 3a XL وPixel 4وPixel 4 XL.

شارەزایان دەڵێن: ئەم ڤێرژنە نوێیەی ئەندرۆید چەندین تایبەتمەندی گرنگی تێدایە، لەوانە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G ، هەروەها ئاسایشی مۆبایلەكە بەهێزتر دەبێت و كامێرا و شێوازی وێنەگرتنی جوانتر دەبێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ