شارپرێس:
ئەو پارەیەی منداڵە ئوسترالییەكە لەڕێگای كۆمەككردنو بەخشینەكانەوە بۆی كۆكراوەتەوە لە نیو ملیۆن دۆلار نزیكبووەتەوە، ئەوە جگە لەو سەدان نامە و پەیامە هاوسۆزییەی لەسەرانسەری جیهانەوە ئاراستەی دەكرێت.
دوای ئەوەی دایكێكی ئوسترالی ڤیدیۆی منداڵە كورتەباڵا ٩ ساڵانەكەی بڵاوكردەوە، كە بەهۆی ئەوەی لە قوتابخانە و لەدەرەوە گاڵتەی پێدەكرێت و هەراسان دەكرێت بەكوڵ دەگری و دەڵێت: ئەو حەز دەكات خۆی بكوژێت، ئیتر ڤیدیۆكە لەسەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە و دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا .
تا رۆژی یەك شەممە ڤیدیۆكە زیاتر لە ٤٥ ملیۆن جار سەیر كراوە، دایكەكە دەڵێت: بۆیە ڤیدیۆكەی بڵاوكردووەتەوە تا خەڵك زیاتر هۆشیاریان سەربارەت بە چەپاندنی منداڵەكانیان هەبێت .
دوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە چەندین ناوداری جیهانی پەیامی هاوسۆزیان بۆ بایلز نارد و لەپێشەوە ئەكتەری كۆێدی ئەمەریكی براین ولیامز، كە لەڕێگای پێگەی "گۆڤاندمی"یەوە تائێستا نزیكەی ٤٦١ هەزار دۆلاری كۆكردووەتەوە تا منداڵەكە سەردانی دیزنی لاندی پێبكات لە كالیفۆڕنیا .
هەروەك هەریەك لەهیو جاكمانی ئەكتەری ئوسترالی و ئینیس كانتەری یاریزانی پیشەگەری خولی ئەمەریكیش لەناو ئەو كەسانەدا بوون، كە پشتیوانی خۆیان بۆ بایڵز دەربڕیوە .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی