ناسا لەناوەراستی ئەفریقا دۆزینەوەیەكی گرنگ ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

25/02/2020‌ 2342 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمەریكی "ناسا" وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە بە دۆزینەوەیەكی سەرنجراكێشی بیابانێكی ناوەڕاستی ئەفریقای وەسف كردووە.

ئەوەی لە وێنەكەدا دەردەكەوێت كاتی خۆی لەناوەراستی ئەفریقا دەریایەكی لێبووە قەبارەكەی لە دەریای قەزوین گەورەتر بووە بەجۆرێك لەناو بیابانی گەورەدا رووبەری ١٥٠ هەزار میلی چوارگۆشەی داپۆشیوە .
 
بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی، شارەزایان تێبینیان كردووە دەریاچەی "میگا چاد" تا بۆ قەبارەی ئێستای، كە ١٣٧ میلی چوارگۆشەیە بچووك بۆتەوە سەدان ساڵی پێیچووە.

دەریاچەكە وردە وردە بەتێپەڕبوونی كات و بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی شیرینی ناوی قەبارەكەی بچووك بووەتەوە تا ئەو كەمە رووبەرەی لێماوەتەوە.

توێژەرەكان بۆ وێنەگرتنی رۆخەكانی كەناری دەریاچە وشكبووەكەو شیكردنەوەی پاشەكشەی قەبارەكەی پشتیان بە مانگە دەستكردەكان بەستووە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی