بەراوردێك لەنێوان سوپای توركیا و سوریا

لە میدیاکانەوە

25/02/2020‌ 1741 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پێگەی "گڵۆباڵ فایەر پاوەر"ی ئەمەریكی، كە تایبەتمەندە بە كاروباری سەربازی، بەراوردێكی كردووە لەنێوان هەردوو سوپای توركیا، كە پلەی 11 جیهانی و سوپای سوریا  پلەی 55 ی جیهانی هەیە لەنێوان ١٣٨ سوپای جیهاندا.

بۆ پۆلێنكردنی هێزی هەردوو سوپاكە، پێگەكە پشتی بەچەندین فاكتەر بەستووە وەك رووبەری جوگرافی و ژمارەی دانیشتووان‌و ژمارەی هێزە چەكدارەكان و چەك و چۆڵ و كەلوپەل سەربازی.

لێرەدا بە  23  خاڵ بەراوردێك لەنێوان هێزی هەردوو سوپا دەخەینەڕوو : 
ژمارەی دانیشتووانی توركیا 81.2  ملیۆن كەسە، لەكاتێكدا ژمارەی دانیشتووانی سوریا  19.4 ملیۆن كەسە . 

هێزی مرۆیی بەردەست بۆ كاركردن لە توركیا  41.8 ملیۆن كەسە، لەكاتێكدا لە سوریا  12.4 ملیۆن كەسە . 

لە توركیا 35 ملیۆن كەس بەكەڵكی خزمەتی سەربازی دێن ، لەبەرانبەردا لە سوریا 10.7 ملیۆن كەس شیاوی خزمەتی سەربازین . 

ساڵانە لە توركیا  1.4 ملیۆن كەس دەگاتە تەمەنی خزمەتی زۆرەملێ ، لەبەرانبەردا لە سوریا  535 هەزار كەس سالانە دەگاتە خزمەتی سەربازی زۆرەملێ . 

سوپای توركیا لە  355 هەزار عەسكەر پێكدێت لەگەڵ  380 هێزی یەدەگ ، لەبەرانبەردا سوپای سوریا لە  142 هەزار سەرباز پێكدێت . 

بودجەی بەرگری توركیا  19 ملیار دۆلارە ، لەبەرانبەردا بودجەی سەربازی سوریا 1.8 ملیار دۆلارە . 

قەرزە دەرەكییەكانی توركیا  452.4 ملیار دۆلارە ، لەبەرانبەردا قەرزە دەرەكییەكانی سوریا دەگاتە  4.9 ملیار دۆلار . 

یەدەگی دراوی بیانی لە توركیا  107.7 ملیار دۆلارە، بەڵام هی سوریا  407.3 ملیۆن دۆلارە . 

ژمارەی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا  1055 فرۆكەیە ، بەڵام ژمارەی فرۆكەكانی سوپای سوریا  456 فرۆكەیە . 

سوپای توركیا  206 فرۆكەی شەڕكەری هەیە ، لەبەرانبەر  199 فرۆكەی شەڕكەری سوری. 

سوپای توركیا  80 فرۆكەی گواستنەوەی سەربازی  و 276 فرۆكەی راهێنانی سەربازی ، لەبەرانبەردا سوپای سوریا  5 فرۆكەی گواستنەوەی سەربازی و67 فرۆكەی راهێنانی سەربازی هەیە . 

ژمارەی فرۆكە هێلیكۆپتەرەكانی سوپای توركیا  497 فرۆكەیە ، لەبەرانبەردا سوریا  165 هێلیكۆپتەری هەیە . 
13- توركیا  100 فرۆكەی هێرشبەری هەیە ، بەڵام سوریا  27 فرۆكەی لەو جۆرەی هەیە . 

سوپای توركیا  2622 تانكی هەیە ، لەبەرانبەردا سوریا  4135 تانكی هەیە . 

سوپای توركیا  8700 ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆشی هەیە ،بەرانبەر بە  5300 زریپۆشی سوپای سوریا . 

توركیا  1260 تۆپی مەیدانیی هەیە ، لەبەرانبەردا سوریا  2550 تۆپی هەیە.

توركیا  438 راجیمەی هەیە ، لەبەرانبەردا سوریا 750 راجیمەی هەیە .

هێزی دەریایی توركیا لە  149 پارچەی دەریایی پێكدێت ، لەبەرانبەر  56 پارچەی دەریایی سوری .

پێگەكە دەڵێت توركیا  12 ژێردەریایی هەیە بەڵام سوریا هیچ ژێردەریاییەكی نییە .

توركیا  16 كەشتی جۆری فركاتە 10  جۆری كورفێتی هەیە ، بەڵام هێزی دەریایی سوریا تەنیا دوو فركاتەی هەیە. 

توركیا  10 بەندەری گەورەی هەیە لەبەرانبەردا سوریا  3 بەندەری هەیە . 

رووبەری توركیا  783.5 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیە ، بەڵام رووبەری سوریا  185 هەزار كیلۆمەترە . 

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی