كۆشكی ئەكتەرێكی بەناوبانگ لەناوچوو

هەمەڕەنگ

26/02/2020‌ 1206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ڕایگەیاند، بە هۆی لافاو و زریان و گەردەلولەوە، كۆشكی ئەكتەری بەناونگ جیۆرج كۆلۆنی و هاوسەرەكەی ئەمەل عیلمەدین، لە بێركشایەری وڵاتی بەریتانیا دوچاری لەناوچون بوو.

ڕۆژنامەكە نرخی زیانەكانی كۆشكەكەی بە 12 ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی خەمڵاند.

كۆلۆنی، بەنرخی 7.5 ملیۆن پاوەند، ئەو كۆشكەی لەساڵی 2014 كڕی، پاشان 18 مانگی تری زیاد كرد بۆ كڕینی كەلوپەلی نوێ و سەرلەنوێ نۆژەنكردنەوەی كۆشكەكە.

لە ساڵی 2016، كۆشكەكەی كۆلۆنی، لەئەنجامی بارانێكی زۆر، كە بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاو لە ئاستی ڕووباری تایمز، زیانی پێگەیشت و ئاو نزیكی هەموو باخچە و دەرگەكانی كۆشكەكە بووەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ