تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە چەماوە ناوازەكەی هواوی

هەمەڕەنگ

26/02/2020‌ 262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای هواوی چینی، پەردەی لەسەر مۆبایلێكی چەماوەی خۆی هەڵگرت، كە خاوەنی ڕونمایەكی زۆر جوان‌و پێشكەوتووە و پێشبینی دەكرێت ئەو مۆبایلە بەكارهێنەران بەشێوەیەكی چاوەڕوانكراو قایل بكات و لێی ڕازی بن.

ڕیچارد یو، بەڕێوبەری فرۆشتییەكانی كۆمپانیاكە وتی: لە مانگی 3 ی ئەمساڵدا، مۆبایلەكە بە نرخی 2499 یۆرۆ، واتا 2709 دۆلاری ئەمریكی لەسەرانسەری بازاڕەكانی جیهاندا دەفرۆشرێت.

ئەمە دووەم مۆبایلی چەماوەی كۆمپانیا چینییەكەیە، مۆبایلەكەی پێشووی لەكاتی كردنەوەیدا قەبارەی ڕونماكەی دەگەیشت بە 9 ئینج.

كۆمپانیاكە ڕێگەی نەدا جگە لە بازاڕەكانی چین بفرۆشرێت و بە پەلە مۆبایلەكانی كشاندەوەو بڕیاری پێشخستنی شێو و دیزاینەكەی دا.


وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ