شارپرێس:
كۆمپانیای تویتەر، لە 19 ی مانگی 1 ی پێشوو، تایبەتمەندییەكی ڕایگەیاند، كە لە ماتی تویتدا چێژ بە بەكارهێنەران دەبەخشێت و وا دەكات زیاتر كرداری بێت.
بەپێی قسەی شارەزایان، تایبەتمەندییەكە تەنیا لە سیستەمی iOS بەردەست بووە، كە یارمەتی بەكارهێنەر دەدات تویتەكانیان پێمەوە ببەستنەوە و بە پێی دۆخە جیاوازەكات تویت بكەن.
بۆ سودوەرگرتن لەو تایبەتمەندییە، پێویستە بەكارهێنەر بچێتە سەر تویتی تازە و دەست بنێت بەسەر شاشەكەدا و بەرەو خوارەوەی بهێنێت، ئەو كات پێشنیاری بەستنەوەی تویتەكەی بەتویتەكانی پێشتریەوە بۆ دەكرێت و دەتوانێت 3 تویتی جیاوازی خۆی پێكەوە ببەستێتەوە و لە یەك كاتدا هەرسێكیان دەربكەون.
لەم ساڵانەی دواییدا، تویتەر هەوڵدەدان بە زیادكردنی تایبەتمەندی سەرنجڕاكێش بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی ڕێژەی بەكارهێنەری خۆی زیاد بكات و كێبڕكێكەی لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تری وەك فەیسبووك و ئینستاگرام بەردەوام بێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ