دۆزینەوەی گۆرێك كە گومان دەكرێت هی دامەزرێنەری ئیمپراتۆرییەتی رۆما بێت

هەمەڕەنگ

26/02/2020‌ 460 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانا شوێنەوارناسییەكان رایانگەیاند، لەناو جەرگەی رۆمای پایتەختی ئیتالیا گۆرێكی كۆنیان دۆزیوەتەوە، كە تارادەدەیەكی زۆر بڕوایان وایە ئەوە وەك ڕێزلێنانێك بۆ رۆمۆلۆسی دامەزرێنەری ئەفسانەیی رۆما بنیادنراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز ، لە سەرەتای سەدەی بیستەم لە بەشی خوارەوەی گرۆدلكەی كاپیتۆلین لەناو كۆڕبەندی رۆمای كۆن بەردێكی بچووك دۆزراوەتەوە، كە دارەمەیتێكی ئاسایی و  قەبارەیەكی بەردینی بازنەیی لەناویدا دۆزراوەتەوە  . 

بەڵام بەرپرسان دەڵێن: گرنگی دۆزینەوەكە ئاشكرا نەبوو تا دوای ئەوەی زیاتر كاری كنەپشكنینی بۆ نەكرا و لێكۆلینەوە و توێژینەی زیاتری لەبارەوە نەكرا.

ئەلفۆنسینا رۆسۆ بەڕێوەبەری پاركی شوێنەواری كۆلسیۆم دەڵێت: ڕەنگە پێگەكە بۆ سەدەی شەشەمی پێش زاینی بگەڕێتەوە و دەكەوێتە بەشی دێرینی شارەكە، واتە دەقە مێژووییەكان بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەیەكەم پاشای رۆمای دەبەستنەوە.

گڵكۆ دۆزراوەكە دەكەوێتە دەروازەی كویا، كە یەكێكە لەو جێگایانەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران لە رۆما لێی كۆدەبوونەوە، كە دواتر كراوە بە كڵێسا ئەمەش وایكردووە، كە لەبەریەكهەڵوەشان و بەكارهێنانی بەردەكانی بۆ مەبەستی تر پارێزراو بێت.

لەناو دارەمەیتەكەدا هیچ لاشەیەك نەدۆزراوەتەوە، كە لەبەردی بوركانی درووستكراوە، بەڵام بەگوێرەی یەكێك لەئەفسانەكان رۆملۆس لەدوای مردنی بۆ ئاسمان بەرزبووەتەوە بووەتە خوداوەندی كۆیرینۆس ، ئەوە بەو واتای رەنگە گۆڕی نەبووبێت . 


وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی