لێكۆڵینەوەیەك كاریگەری خوێ لەسەر جەستە ئاشكرادەكات

تەندروستی

26/02/2020‌ 583 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، كە ٤٠٠ كەس بەشداری تێدا كردووە، جەختیكردووەتەوە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی رۆژانەی خوێ گرنگییەكی گەورەی هەیە بۆ باشكردنی تەندروستی گشتی و كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن .

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە بەكارهێنانی خوێ بەشداری دەكات لە لەبەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئەویش لەڕێگای هاندانی هەستكردن بەتینوێتی و پاڵنانی زیاد بەكارهێنانی شلە، لەبەر ئەوە كەم بەكارهێنانی خوێ وادەكات پەستانی خوێن بەنزمی بمێنێتەوە .

بەڵام لێكۆڵینەوەكانی تر ئەوەیان پشتراستكردووەتەوە، كە خواردنی برێكی زۆر لە سۆدیۆم هەرگیز هانی زیادبوونی هەستكردن بە تینوێتی نادات و واناكات برێكی زۆر شلە بخورێتەوە، بەڵكو لەڕێگای گۆڕینی تێكڕای پێویستییەكانی جەستە بە شلە، یارمەتی لەدەستدانی كێشی جەستە دەدات .

بەگوێرەی گۆڤاری "نیو فوود"، ستیڤن جۆراشیك، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لای ناوەندی "بیس ئیسرائیل دیاكۆنیس مدیكاڵ" سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەیەكی تری كردووە لەسەر گەڕان بەدوای ئەنجامە دژبەیەكەكانی ئەو توێژینەوانەی كراون .

لەئەنجامدا جۆراشیك و تیمەكەی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كەمكردنەوەی بەكارهێنانی سۆدیۆم لای ئەو پێگەیشتووانەی بەدەست بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن، هەستكردن بە تینوێتی و بڕی میزكردن كەمدەكاتەوە و پەستانی خوێنیش دادەبەزێنێت.

لەبەر ئەوە كەمكردنەوەی خواردنی خوێ بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرزە فشاری خوێن زۆر گرنگە، بەڵام بەهیچ جۆرێك كار ناكاتە سەر ئەو بڕە وزەیەی بۆ پاراستنی كێشی جێگیری جەستە پێویستە، تەنیا هەستی توینوێتی لای بەشداربووەكان كەمكردووەتەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی