شارپرێس:
لۆرینزۆ ئینسینی یاریزانی یانەی ناپۆلی وتی: ئەو درێسەی لەلیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو كاپتنی یانەی بەرشەلۆنە وەرمگرت شەرەفە بۆ من.
لۆرینزۆ ئینسینی وتیشی: لەپێش یارییەكە داوام لەمیسی كرد درێسەكەی خۆیم پێبداتو بەسوپاسەوە ئەویش دوای یارییەكە درێسەكەی پێدام.
لەبارەی ئەنجامی یارییەكە لۆرینزۆ ئینسینی وتی: ئەنجامەكە زۆر باش بوو كار دەكەین بۆ ئەوەی لەیاری گەڕانەوە هەموو شتێك یەكلابكەنەوە.
شەوی رابردوو یاری بەرشەلۆنەو ناپۆلی بەرێوەچوو، كە یارییەكە بەئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات، ئەوەش لەچوارچێوەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
هـ ـ ح