لە هەولێرو سلێمانی کافتریاکانی نێرگەلەکێشان دادەخرێن

کوردستان

26/02/2020‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدارەى هەرسێ پارێزگاى هەولێرو سلێمانی و  دهۆک و هەڵەبجە بڕیاریاندا کە کافتریاکانی نێرگەلەکێشان لەو سێ شارە دابخرێن و لیژنەکانى قایمقامیەتى ئەو شارانە جەخت لەسەر چاودێرى بازاڕو شوێنە گشتییەکان دەکەن.


بەپێی راگەیەنراوێکى پارێزگاى هەولێرو سلێمانى و هەڵەبجە لە کۆبوونەوەکانى ئەمڕۆى ئه‌نجومه‌نی باڵای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی کۆرۆنا لەو دوو شارە چەند رێنمایی و بڕیارێک بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى خۆشى کۆرۆنا دەرکراوە.


بەپێى بڕیارەکە شوێنی كێشانی نێرگه‌له‌‌ و کافتریان و مه‌له‌وانگه دابخرێت، هاوکات‌ کۆبوونەوە کۆمەڵایەتی و هونەرییەکان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رادەگیرێن.


هەروەها ئیدارەى هەر سێ شارەکە هۆشدارى دەدەن لە هەر جۆرێک لە قۆرخکارى و بەرزکردنەوەى نرخ لە بازاڕەکانداو بۆ ئەوەش داوایان لە هاوڵاتیان کردوە کە لیژنەکانى چاودێرو قایمقامیەتەکان ئاگادار بکەنەوە، جەختیشکراوەتەوە کە لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌زووترین كات رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ دەگرنە بەر.


هاوکات راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌ پارێزگای هەولێرو سلێمانی، ده‌سه‌ڵاتی زیاتری داوه به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی قۆرخكاریی و گرانكردنی نرخی كاڵا و شمه‌كه‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.

 

هاوکات لە پارێزگاى دهۆکیش هەمان رێوشوێن بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا گرتووەتە بەرو لیژنەکانى قایمقامیەتى دهۆک بڕیاریداوە لیژنەکانیان بەشێوەیەکى توندوتۆڵ چاودێرى بازاڕو شوێنە گشتیەکان بکەن.