سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێک ئاڕاستەی هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى ده‌كات

کوردستان

26/02/2020‌ 5169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان  پیرۆزبایى له‌ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى ده‌كات و پیرۆزباییان لێده‌كات.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگى، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنیانه‌وه‌ به‌ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، پیرۆزبایى لێكردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، باسى له‌ ڕۆڵى دیارى یه‌كێتى له‌ قۆناغه‌كانى خه‌باتى گه‌لى كوردستاندا كرد و جه‌ختى له‌ گرنگیى پێگه‌ و هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى له‌پێناو ته‌بایى و یه‌كڕیزیى پێكهاته‌ و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كاندا كرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هیواى خواست هەڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونیان، خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو جەنابی سه‌رۆك مام جەلال بکات.

بەپەلە