شارپرێس:
شازادە هاریو میگان ماركڵی هاوسەری گەڕانەوە بەریتانیا، ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو دەستبەرداری پۆستە شاهانەییەكانیان بوون.
شازادە هاریو میگانی هاوسەری شەوی سێ شەممەی رابردوو گەیشتوونەتە وێستگەی ویفرلی لەشاری ئیدنبرەی پایتەختی سكۆتلەندای بەریتانیا.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو راگەیەنرا، كە شازادە هاریو هاوسەرەكەی دەستبارداری مافە شاهانەییەكانیان دەبنو دەچن لەكەنەدا دەژی.
بڕیارە ئەو دوانە بەم نزیكانە بەفەرمی ئەوە رابگەیەنن، كە هیچ پەیوەندییەكیان بەخێزانی شاهانەیی بەریتانیاوە نەماوە.
هـ ـ ح