دزە بەناوی مۆبایلە نوێیەكەی ئایفۆن دەكرێت

هەمەڕەنگ

27/02/2020‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان دزەیان بەناوی مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای ئەپڵ لەجۆری ئایفۆن كردووە، كە چاوەڕێدەكرێت نرخەكەی لە 399 دۆلارەوە دەست پێبكات.

بەپێی سەرچاوەكان، مۆبایلەكە ناوی ئایفۆن SE یان ئایفۆن 9 دەبێت‌و لەو بارەشەوە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەك بڵاوكراوەتەوە.

تائێستا كۆمپانیای ئەپلی ئەمریكی لەبارەی ئەو زانیارییانەوە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوەو تەنانەت زانیارییەكانیشی رەتنەكردووەتەوە.

هـ ـ ح