منداڵەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەچوار زمان قسە دەكات

هەمەڕەنگ

27/02/2020‌ 626 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كوڕە گەورەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، پەڕەیەكی تایبەت بە خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینساگرام دروست كرد، كە لە ماوەی 24 كاتژمێری یەكەمی دروستكردنی پەڕەكەیدا، توانیتی 900 هەزار فۆلۆوەر لە سەرانسەری جیهان بەدەستبهێنێت.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لە پەڕەی فەڕمی خۆیەوە، لە ڕێگەی خزمەتگوزاری ستۆری، پەڕەی تایبەتی جۆنیۆری كوڕی، كە تەمەنی 9 ساڵانە، بەرەوپێشەوە برد.

جۆنیۆر، جگە لە سێ پۆست، هیچی تری لە پەڕەكەی خۆیدا بڵاونەكردووەتەوە، ئەوانیش دوو وێنەن. 

یەكێكیان: وێنەیەكە لەگەڵ باوكی و هاوڕێكانیدا، كە لەناو جكوزییەكدا دانیشتوون، وێنەیەكی تریان لەگەڵ ژنە مۆدێلی ئیسپانی جۆرجینا ڕۆدریڤزە، كە هاوژینی باوكییەتی، لەگەڵ ڤیدیۆ نوێیەكەیدا، كە بە چوار زمان قسە دەكات و 3 ملیۆن بینەری هەبووە.

منداڵەكەی ڕۆناڵدۆ، ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا بە چوار زمان قسەدەكات و بە زەردەخەنەوە دەڵێت: سڵاو گەنجان، ئەمە پەڕەی تایبەتی منە لە ئینستاگرام، هیوادارم چێژ وەربگرن.


وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ