سۆنی لەهۆڵێكی چۆڵ مۆبایلی ئێكسپێریای نوێ ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

27/02/2020‌ 377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لەهۆڵێكی چۆڵ، كە جگە لە كامێرا و ژمارەیەك رۆژنامەنووس هیچ كەسێكی تر ئامادە نەبوو، كۆمپانیای سۆنی یابانی مۆبایلی نوێی " Sony Xperia 1 II " ئاشكراكرد، كە یەكەم مۆبایلی كۆمپانیاكەیە پشتگیری نەوەی پێنجەمی تۆرەكانی پەیوەندی دەكات.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆنی لەڕێگای شاشەیەكی گەورەی كۆنگرەكانەوە بەشداری رووداوەكەی كرد، بەڵام بێ بوونی هیچ ئامادەبووییەك.

ئیدارەی GSM بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی MWC 2020  هەڵوەشاندەوە، كە وابڕیار بوو هەفتەی داهاتوو لە بەرشەلۆنە ببەسترێت، ئەویش دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە بەشدارانی كۆنفرانسەكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە رەتیانكردەوە ئامادە ببن.

مۆبایلەكە پرۆسێسەرێكی خێراتری بۆ بەكارهاتووە و كامێرایەكی نوێكراوە، كە بە سێ هاوێنەوە بەشێوەیەكی خێراتر دەكرێتەوە و وێنە دەگرێت، كە یەكێكیان سەرەكییە و ئەوەی تریان فراوانە، ئەوە سەرباری هاوێنەیەكی تەسك، كە هەریەكەیان كوالیتییەكەی ١٢ مێگاپێكسڵە، جگە لەوەی كامێرای پێشەوەی ٨ مێگاپێكسڵە . .

هەرچی رامەكەیەتی ئەوە كۆری ٨ و یادگەی ناوخۆییەكەی ٢٥٦ گیگابایتییە و پاترییەكەی بە توانای ٤ هەزار میلی ئەمپێرە و تایبەتمەندی خێرا بارگاویكردنەوەی هەیە.

مۆبایلەكە بە پرۆسێسەری Snapdragon 865 كار دەكات، كە پشتیوانی تۆرەكانی نەوەی پێنجەم دەكات.


وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی