پزیشکان نهێنی قژی جوان ئاشکرا دەکەن

هەمەڕەنگ

28/02/2020‌ 1114 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەموو کەس خەون بەوەوە دەبینێت قژێکی پڕ و جوانی هەبێت، بەڵام کەم کەس دەزانن چۆن وادەکەن قژیان جوان و سەرنجراکێش بێت، بەشێوەیەک پزیشکان دەڵێن ئەوە بەتەنیا هەر پشت بە خۆراکپێدانی تەندروست نابەستێت .


شارەزایانی بواری جوانکاری دەڵێن نابێت رۆژانە بە شامپۆ قژ بشۆرێت، بەڵکو واباشترە هەفتەی سێ جار ئەوە بکرێت، ئەگەر پێش ئەو ماوەیە ویستت قژت بشۆیت ئەوە تەنیا بەئاوی سارد و بێ شامپۆ بیشۆ .


هەروەک دەڵێن واباشترە لەدوای هەموو شووشتنێک رۆنی گوێزی هیندی یان رۆنی بادەم لەقژ بدرێت ، بەو جۆرە قژ جوان و رەونەقدار دەبێت .


جگە لەوەی شارەزایان ڕێنمایی دەدەن بەوەی نابێت قژ بە خاوی شانە بکرێت ، بەڵکو دەبێت بۆماوەی ١٥ خولەک بەخاولی وشک بکرێتەوە تا هەموو شێ و تەڕییەکە هەڵدەمژێت . سەرباری ئەوە واباشە رۆژانە سێ جار بەشانە بکرێت کە ئەمە گەشەیەکی باشتری پێدەبەخشێت .


یەکێکی تر لە ئامۆژگاری شارەزایان بۆ دەستکەوتنی قژێکی سەرنجراکێش ئەوەیە کە تا بکرێت ئوتوو ئامێری قژ وشککردنەوە بەکارنەهێنرێت ، لەبەرئەوەی ئەوە دەبێتە هۆی وشکبوونی قژ و لەدەستدانی رەونەقەکەی .


جگە لەوەی دەبێت هەر سێ مانگ جارێک قژە تێکچووەکان ببڕدرێن و ناشبێت قژ بە ماددەی کیمیایی رەنگ بکرێن .

وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی