كەشناسی هەرێم وادەی شەپۆلێكی باران و بەفربارینی راگەیاند

کوردستان

28/02/2020‌ 3381 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

کەشناسی هەرێم دەستپێکردنەوەی شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرمای لە هەرێم راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا  ئاماژەی بەوەكردووە، " لە سبەینێ وە بارانبارین لە پارێزگای دهۆک دەستپیدەکاتەوەو لە رۆژی یەک شەممەشەوە بارانبارین دەگاتە شارەکانی تری هەرێم".

باسیلەوەشكردووە، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.