شارپرێس: یاسین نادر
18/2/2020 ئێرانییەكان بەڕۆژێكی شووم لەوڵاتەكەیاندا ناوی دەبەن، چونكە میوانێكی ناوەخت و نەخوازراو گیانی دوو هاووڵاتی نیشتمانەكەیانی لەوان سەندەوە.
دوای پشكنینێكی وردی 10 ڕۆژەیی بۆ ئەو دوو كەسە بۆ ناوەندی ڤایرۆسناسی تاران دەركەوتو پشتڕاست كرایەوە، كە دوچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید19) بوون، كە ئەوكات وڵاتی چین بەدەستیەوە گیرۆدە بوو بوو.
لەئەنجامدا ڕاسپاردەی زۆر لەلایەن كاربەدەستانی ئێرانەوە بۆ جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ڕاگەیەندرا و پاش چەند ڕۆژێك ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران، بە سەرۆكایەتی وەزیری تەندروستی وڵاتەكە "سەعید نەمەكی" كارەكانی دەستپێكرد.
ئەو هەنگاوەی ئێران كاتێك نرا، كار لەكار ترازابوو، چونكە ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی فراوان لەئێران بەتایبەتی لەشاری قووم بڵاوبووەوە، كە شارێكی ئاینییەو چەندین كەس تووش بوون.
لەو چوارچێوەیەش تەنیا خەڵكی ئاسایی نەبوونە قوربانی ئەو ڤایرۆسە، بەڵكو كۆمەڵێك لە بەرپرسانی ئێرانیش دوچاری ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە بوون، كە دەتوانین بڵێین سێ ئەندامی كابینەی حكومەتی حەسەن روحانی، 5 ئەندامی پەرلەمان و ژمارەیەكی تر لە كەسایەتییە سیاسییە بەناوبانگەكان دووچاری لەناكاویی ڤایرۆسەكە بوون، كە ناوەكانیان بەمشێوەیە دەتوانین ئاماژە پێبكەین.
محەمەد میر محەمەدی، ئەندامی كۆمەڵەی بەرژەوەندییەكانی ئێران، كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا.
فاتمە ڕەهبەر، بەربژێری خەڵكی تاران بۆ خولی یازدەیەمی پەرلەمان، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا.
حوسێن شێخ ئیسلام، جێگری كاروباری نێودەوڵەتی كۆمەڵگای جیهانی نزیكبوونەوەی ئاینەكان لەیەكدی، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا.
محەمەد عەلی ڕەمەزانی، بەربژێری خەڵكی ئاستانەی ئەشرەفییە بۆ خولی یازدەیەمی پەرلەمان، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا.
موجتبا فازیلی، سەرۆكی نوسینگەی ئایەتوڵا شبیری زەنجانی، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا.
محەمەد ڕەزا چەمەنی، بەربژێری چەندجارەی پەرلەمان و چالاكوان، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا.
سەید هادی خوسرەو شاهی، باڵیۆزی ئێران لە ڤاتیكان، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد تویسركانی، ڕاوێژكاری سەرۆكی داواكاریی گشتی ئێران، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا.
ڕەزا ڕەحمانی، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی، چاكبووە پاش تووشبوونی بەڤایرۆسەكە.
زوهرە ئیلاهیان، بەربژێری خەڵكی تاران بۆ كابینەی یازدەیەمی پەرلەمان، چاكبووە پاش تووشبوونی بەڤایرۆسەكە.
سەیید ڕەزا ساڵحی ئەمیریی، سەرۆكی كۆمیتەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیك، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە كەرەنتینەدایە.
عەلی ئەسغەری مونسان، وەزیری فەرهەنگ و گەشتوگوزار و پیشەسازی دەستی، لە كەرەنتینە و بەرەوباشبوون دەچێت.
ئیرەج حەریریچی، جێگری وەزیریی تەندروسی ئێران، كەرەنتینە و بەرەوباشبوون لە پەڕاندنی ڤایرۆسەكە.
پیر حوسەینی كولیوەند، سەرۆكی بەشی فریاكەوتنی ئێران، لە قۆناغی كەرەنتینە بەهۆی ڤایرۆسەكەدایە.
مستەفا پور محەمەدی، وەزیر پێشووی داد، لەدۆخی چاكبوونەوە لە ڤایرۆسەكەدایە.
موجتەبا زوننوری، سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی لە پەرلەمان، كەرەنتینە و لەژێر چارەسەریدایە.
ئیسماعیل نەجاڕ، سەرۆكی ناوەندی ئیدارەدانی قەیرانەكانی وڵاتی ئێران، لە كەرەنتینەدایە.
مەعسوومە ئیبتیكار، یاریدەری سەرۆك كۆمار بۆ كاروباری ژنان و خێزان، لەكەرەنتینەو چارەسەریدایە.
معسوومە ئاقاپوور عەلیشاهی، بەربژێر خەڵكی شەبستر بۆ پەرلەمان، كەرەنتینە و بەرەو چاكبوونەوە دەڕوات.
مەحمود سادق، بەربژێری خەڵكی تاران بۆ پەرلەمان، لەكەرەنتینەدایە.
محەمەد جەواد ئیرەوانی، ئەندامی كۆمەڵەی بەرژەووەندییەكانی ئێران، كەرەنتینەو بەرەو چاكبوون دەڕوات.
شەهاب نادری، نوێنەری خەڵكی هەورامان لە پەرلەمان، لەنەخۆشخانە بەهۆی ڤایرۆسەكە خەوێنراوە.
غولامڕەزا كاتب، بەربژێر و نوێنەری خەڵكی گەرمسار، لەكەرەنتینە بەهۆی دوچاربوونی بە ڤایرۆسەكەدایە.
عەلی ئەكبەر ویلایەتی، ڕاوێژكاری ڕێبەری ئێران، بەهۆی گوومان لە تووشبوونی بە ڤایرۆسەكە كەرەنتینە كرا.