شارپرێس:
سه‌رباری
پێشكه‌وتنی زانستی له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجی و پیشه‌سازییه‌كانی ده‌رمانسازیدا،
كه‌چی په‌ره‌پێدانی ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، به هه‌مان ئه‌و خێراییه به‌ڕێوه‌نه‌چوو،
كه ڤایرۆسه‌كه‌ی پێ بڵاوبۆته‌وه له جیهاندا، هێشتا كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ده‌رمان
و دامه‌زراوه توێژینه‌وه‌كارییه‌كان و په‌ره‌پێدانه‌كییه‌كان، له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی
كرده‌ی په‌ره‌پێداندان.
هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تیچوونی زه‌به‌لاحی ماددی
و حساباتی قازانج و زه‌ره‌ر لای هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه، هه‌روه‌ها پێویستی ئه‌نجامدانی
تاقیكردنه‌وه و ئه‌زموونكردنی جۆراوجۆر، پێش ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه بكه‌وێته
بازاڕه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بێت له ناوخۆدا، تۆڕێكی هاریكاری له نێوان
دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان پێكبێت، له
ده‌ره‌وه‌ش ده‌بێت هاریكاری نێوان ده‌وڵه‌تان په‌ره‌ی پێبدرێت، به ئامانجی په‌ره‌پێدانی
دژه ڤاپرۆسه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
كۆششه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
كۆششه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی دژه ڤایرۆسه‌كه، به خێرایی ده‌ستیان پێكردووه،
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌كادیمییه چینییه‌كان، زنجیره‌ی جیناتی ڤایرۆسه‌كه‌یان له
چه‌ند بنكه‌یه‌كی داتایی كراوه‌دا خسته‌ڕوو. كۆششی ده‌وڵه‌تانیش له‌م بواره‌دا به‌م
شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م:
چین
چه‌ند
ده‌رمانێكیان به خێرایی له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان تاقیكردۆته‌وه، وه‌ك ده‌ر‌مانه‌كانی
چاره‌سه‌ری ئیبولا و كه‌می به‌رگری وه‌ده‌ستهاتووی له‌ش و سارس و مه‌لاریا، تاوه‌كو
بزانن چه‌نده كارا و كاریگه‌رن بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، دواتریش ده‌رئه‌نجامه‌كان
له بنكه‌یه‌كی داتایی چینی بۆ لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان تۆمار كراون. ئه‌مه‌ش
دوای ئه‌وه هات كه چه‌ند توێژه‌رێك، ده‌رمانه دژه ڤایرۆسه‌كانیان له تاقیگه‌دا
ئه‌زموون كرد، تاوه‌كو بزانن كاریگه‌ری چۆن ده‌بێت بۆ سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا. چین
داواشی له هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه كرد كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، سامپڵێك
خۆێنیان پێ ببه‌خشن، تاوه‌ك بزانن چ دژه‌ته‌ن و پڕۆتینێكی سوددبه‌خشیان تێدایه دژ
به ڤایرۆسه‌كه، كه بتوانرێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه به‌كاربهێندرێت.
دووه‌م:
ئه‌مریكا
كۆمپانیای
"مودرنا" ی ئه‌مریكی، تا كۆتایی مانگی ئیپریل، كۆشش ئه‌وه ده‌كات، سوود له توانستی 45 خۆبه‌خش
وه‌ربگرێت، كه ته‌مه‌نیان له نێوان (18 بۆ 55) ساڵدایه، تاوه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ی
مه‌یدانی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدات. هه‌ندێك كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنه‌لۆجیاش،
هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری
له‌ش و ئیبولا سوود وه‌رگرن. په‌یمانگا ته‌ندروستییه نیشتمانییه‌كانی ئه‌مریكاش (NIH) له ویلایه‌تی ماریلاند، به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن،
له‌شی مرۆڤ هانبده‌ن كه به شێوه‌یه‌كی خۆكرد، دژه‌ته‌نه‌كان
به‌رهه‌م بێنێت.
هاوپه‌یمانی داهێنانه‌كانی
خۆئاماده‌كردنی دژ به په‌تاكه (CEPI)، ڕایگه‌یاند كه بڕی 11 ملیۆن دۆلاریان ته‌رخانكردووه
بۆ 3 پرۆگرام كه هه‌ردوو كۆمپانیای (ئه‌نوفۆ، مۆدرنا) سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، به‌و
ئومێده‌ی له 16 هه‌فته‌دا، ده‌رمانی دژه‌كۆرۆنا بدۆزنه‌وه. ئیداره‌ی خۆراك و داوده‌رمانی
ئه‌مریكیش (FDA) له ژێر به‌ندی (باری له‌ناكاوی به په‌له)
دا، مۆڵه‌تێكیان ده‌ركردووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنیكێك بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دامه‌زراوه‌ی (بیڵ و میندا
جیتس) و دوو دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ی خه‌یری دیكه، به‌ڵێنیان داوه 125 ملیۆن دۆلار
وه‌ك یارمه‌تی بۆ په‌ره‌پێدانی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخان بكه‌ن.
سێیه‌م: ئیسڕائیل
په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی (MIGAL) ی ئیسڕائیلی ڕایگه‌یاند،
كه په‌ره‌یان به دژه ڤایرۆسی "هه‌وكردنی دۆڵه هه‌واییه‌كان" داوه
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دژه ڤایرۆسه‌كه كارایی خۆی سه‌لماندوو له
چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرنا كه په‌یمانگای "فوڵكان" پێی هه‌ستاوه.
په‌یمانگاكه له ئێستادا به‌دوای ئه‌و هاوبه‌شانه‌وه‌یه كه له 8 هه‌فته‌ی
ئاینده‌دا، شیمانه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت بێنه ناو پرۆگرامه‌كه‌وه، ئینجا دواتر
له‌سه‌ر مرۆڤه‌كانی تاقی ده‌كه‌نه‌وه.
چواره‌م: ئه‌ڵمانیا
هه‌ردوو كۆمپانیای ده‌رمانی
"كیۆرفاك ئه‌ی جی" و "هاوپه‌یمانی بۆ داهێنانی ئاماده‌سازییه‌كانی
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه"، به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی دژڤایرۆسێك. (ئه‌نجیا كارلیتشك) ی وه‌زیری
توێژینه‌وه‌ی ئه‌ڵمانی، پێشبینی ئه‌وه ده‌كات له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا، دژه‌ڤایرۆسی
كۆرۆنا بدۆزنه‌وه.
پێنجه‌م: یابان
زانا یابانییه‌كان له
لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕی به‌رده‌وامدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دژه‌كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش له
ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێری كۆمپیوته‌ری زه‌به‌لاح بۆ شیكاریكردنی هه‌ندێك داوده‌رمانی
به‌رده‌ست و به‌كارهێنانیان له دژی ڤایرۆسه‌كه. كۆمپانیای ده‌رمانی یابانیش كار
له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ده‌رمانێیك تازه ده‌كه‌ن، كه ده‌رهاویشته‌ی پلازمای خوێنی
ئه‌و نه‌خۆشانه‌یه كه له ڤایرۆسه‌كه ڕزگاریان بووه، بۆ زانینی ئه‌و دژه ته‌نانه‌ی
له‌شی تووشبووه‌كانه‌وه به‌رهه‌میان هێناوه و به‌رگری له‌شیانی پێ زیاد بووه.
شه‌شه‌م: به‌ریتانیا
كۆمپانیای (The Native Antigen Company) به‌ریتانی ڕایگه‌یاندووه،
كه ده‌ستیان كردووه به به‌رهه‌مهێنانی بازرگانی دژه ڤایرۆسی تازه كه ده‌توانن
نه‌خۆشی كۆرۆنا چاره‌سه‌ر بكه‌ن. توێژه‌رانی زانكۆی (ئه‌میریاڵ كۆڵدج) له له‌نده‌ن،
ڕایانگه‌یاندووه كه تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشكه‌كان ده‌ستپێكردووه، ئومێده‌واریشن
تا كۆتایی ساڵ بگه‌نه ئامانجه‌كه‌یان.
حه‌وته‌م: ئوستوڕالیا
په‌یمانگای
"دوهرتی" ئوستوڕالی له میلبۆرن، له ڕێگه‌ی توێژینه‌وه له سامپڵێكی
زیندووی ڤایرۆسه‌كه، خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی دژه‌ڤایرۆسی كۆرۆنان. له‌مه‌شه‌وه ده‌توانن
له "تاقیگه‌ی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵی ئوستوڕاڵی" یه‌وه خه‌سڵه‌ته‌كانی
ڤایرۆسه‌كه بزانن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه له كۆششی جیهان بۆ
په‌ره‌پێدانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه.
ئاڵێنگارییه‌كانی به‌رده‌م
هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه
سه‌رباری كۆششه‌كان بۆ
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه، چه‌ند ئاڵێنگارییه‌ك دێنه‌به‌رده‌م گه‌ڕان به دوای دژه
ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌وانه‌ش:
یه‌كه‌م: كۆتوبه‌نده
داراییه‌كان
ئه‌و خه‌رجییه زۆره‌ی بۆ
تاقیكردنه‌وه مه‌یدانییه‌كان پێویسته كه سه‌ده‌ها ملیون دۆلاره، ناتوانرێت به‌رده‌وامی
پێبدرێت، چونكه ئه‌م كاره دروستكردنی دژه‌ڤایرۆسه‌كه و چاودێریكردنێكی ووردی ئه‌نجامه‌كانی
پێویسته، په‌یمانگا نیشتمانییه ته‌ندروستییه‌كان یان كۆمپانیا تازه‌كان یان
زانكۆكان، خاوه‌نی ئه‌و بڕه پاره‌یه نین، خاوه‌نی كارگه‌ی به‌هه‌مهێنان و ته‌كنه‌لۆجیای
دروستكردنی دژه ڤایرۆسه‌كه‌ش نین، ناشتوانن به به‌رفراوانی دابه‌شی بكه‌ن.
به‌رهه‌مهێنانی دژه ڤایرۆسه‌كه‌ش
په‌یوه‌سته به كرده‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه كه كۆمپانیاكانی وه‌ك " فایزه‌ر،
سانفی، جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن، میرك ئه‌ندكۆ" وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كه‌ن،
چاویشیان له‌وه‌یه قازانجیان بگات ملیۆنه‌ها دۆلار.
له‌ولاشه‌وه ، قازانجی ئه‌و
كۆمپانیایانه مسۆگه‌ر نییه، له‌وانه‌یه به‌رهه‌مه تازه‌كه زه‌ره‌ری زۆری لێ
بكه‌وێته‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر خواستی خه‌ڵكی له‌سه‌ر كه‌م بێت.
دووه‌م: تاقیكردنه‌وه‌ی
جۆراوجۆر
سه‌نته‌ری زاڵبوون به‌سه‌ر
نه‌خۆشییه‌كان و خۆپارێزی ئه‌مریكی (CDC) پێی وایه: په‌ره‌پێدانی دژه‌ڤایرۆسه‌كه
به چه‌ند قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێت، له‌وانه‌ش: زانینی خه‌سڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسه‌كه
له‌و شوێنانه‌ی تیایدا بڵاوبۆته‌وه، دواتر ده‌بێت له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان تاقیبكرێته‌وه،
ئینجا له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان تاقیبكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ زانینی كارایی دژه ڤایرۆسه‌كه
و چۆنییه‌تی گونجانی له‌گه‌ڵ به‌رگری له‌شی مرۆڤ، پێشتریش ده‌بێت كه‌سانێكی خۆبه‌خش
هه‌بن ئه‌و ده‌رمانه‌یان له‌سه‌ر تاقیبكرێته‌وه، دواتر ده‌بێت به ڕێبازێكی كارا
به‌رهه‌م بهێندرێت پێش ئه‌وه‌ی بخرێته بازاڕه‌وه، به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش
له‌وانه‌یه ساڵێك یان چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت، به پێی قسه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی
جیهانیش، له‌وانه‌یه به‌رهه‌مهێنانی دژه ڤایرۆسه‌كه، ماوه‌یه‌كی زۆر بخایه‌نێت.
سێیه‌م: پرسی زه‌ره‌ر و
قازانج
ژماره‌یه‌ك له
كۆمپانیاكانی ده‌رمانسازی، به باشی ده‌زانن، وه‌به‌رهێنان له‌و ده‌رمانانه‌دا بكه‌ن كه له
ڕووی ئابوورییه‌وه قازانج به‌خشن، وه‌ك ده‌رمانه ئازارشكینه‌كان. بۆیه هه‌ندێكیان
ده‌ستبه‌رداری گه‌ڕان و پشكنین بوون له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش
به هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه وه‌ك شیمانه‌ی (ئیحتمال) هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی پێش
په‌ره‌پێدانی ده‌رمانه‌كه؛ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و پێویسته نه‌ما، ئه‌وا كاره‌كانی گه‌ڕان
و پشكنین ده‌وه‌ستێندرێت و سووده ئابوورییه‌كه‌ی نامێنێت.
چواره‌م: شیمانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی
ڤایرۆسه‌كه
شیمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه
پێش دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دژه كۆرۆنا، ڤایرۆسی كۆرۆنا سرووشتی خۆی بگۆڕێت، له‌وانه‌شه
پێكهاته جینییه‌كانی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنیكی دیكه جیاواز بێت، ژماره‌یه‌ك
توێژه‌ری چینیش له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیاندا، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ڤایرۆسه‌كه
په‌ره‌یسه‌ندوو بۆ دوو زنجیره خێزان، كه یه‌كێكیان له‌وه‌ی دیكه‌یان
"دڕ" تره. هه‌ندێك له شاره‌زایان
گومانیان له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌یه، چونكه مه‌ودای مه‌یدانی ئه‌نجامدانی
سنوردار بووه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كش له‌وباره‌وه له‌به‌ر ده‌ستی ڕێكخراوی ته‌ندروستی
جیهانیدا نییه.
پێنجه‌م: نه‌بوونی ئاماده‌سازی
پێشوه‌خت
له سه‌رده‌می پاشه‌كشێی
ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشی و په‌تاكان، پاڵنه‌ری دۆزینه‌وه‌ی دژه ڤایرۆسه‌كان كه‌م
ده‌بێته‌وه، ته‌نها له‌و سه‌نته‌ر توێژینه‌وه پزیشكییانه نه‌بێت كه خاوه‌ن
داهات و ده‌رامه‌تی دارایی سنوردارن. پاره‌ی پێویستیش بۆ دروستكردنی ئه‌و دژه
ڤایرۆسانه ته‌رخان ناكرێت، بۆیه هه‌ندێك له شاره‌زایان پێشنیاری ئه‌وه‌یان
كردووه، سندوقێكی جیهانی بۆ په‌ره‌پێدانی دژه ڤایرۆسه‌كان دابمه‌زرێت ، به مه‌به‌ستی
پاره‌داركردنی توێژینه‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ڤایرۆسی ئیبلا و كۆرۆنا.
هه‌ندێك له شڕۆڤه‌كان ده‌ڵێن:
ده‌بوو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ساته‌وه‌ختی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی
(سارس) وه ده‌ستپێكردبایه، چونكه وه‌ستانی پرۆگرامه‌كانی دژه ڤایرۆسی سارس، تا
ڕاده‌یه‌كی زۆر پشكداریكردووه له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
شه‌شه‌م: لاوازی توانستی
به‌رهه‌مهێنان
ئه‌گه‌ر كرده‌ی په‌ره‌پێدانی
ده‌رمانه‌كه په‌ره‌شی پێبدرێت، هێشتا توانستی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه دابه‌شكردنی ده‌رمانه‌كه كز و لاواز ده‌بێت،
چونكه ئه‌مه پێویستی به هاوبه‌شبه‌ندی نێوان كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه‌كان و ئاژانسه
حكومییه‌كان و زانكۆكان هه‌یه، به‌و ئامانجه‌ی بڕێكی زۆری لێ به‌رهه‌م بێنن. هیچ
دامه‌زراوه‌یه‌كیش به ته‌نها ناتوانێت ئه‌و دژه ڤایرۆسه به‌رهه‌م بێنێت، چونكه
به‌رهه‌مهێنانی دژه ڤایرۆسه تازه‌كه له ساڵانی ئاینده‌دا، ده‌بێت به ملیاره‌ها
بێت.
حه‌وته‌م: شیمانه‌ی
ڕوودانی كاریگه‌ری نه‌رێنی
له زۆر كاتدا، ئه‌م
هۆكاره، هۆكاریكی سه‌ره‌كی نه‌دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه، چونكه له‌وانه‌یه ده‌رمانه‌كه
كاریگه‌ری نه‌رێنیشی هه‌بێت، له ساڵی 2009 ، بۆ ڕزگاربوون له ئینفلوازای به‌راز، 6 ملیۆن كه‌س ڤاكسینی Pandemrix).) یان پێدرا،
دواتریش ڤاكسینه‌كه به هۆی لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانییه‌وه، به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه‌كرا.
ئه‌م پرسه‌كه لێكه‌وتی یاساییشی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه له ساڵانی هه‌شتاكاندا،
زۆرك له كۆمپانیاكان وازیان له به‌رهه‌مهێنانی دژه ڤایرۆسه‌كان هێناو و ڕوویان
كرده به‌رهه‌مهێنانی پێداویستییه‌كانی ده‌رمانخانه‌كان.
پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه:
كه سه‌رباری پیشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی و زانستی، چڕی وه‌به‌رهێنانه جیهانییه‌كان
له ته‌كنه‌لۆجیا پزیشكییه‌كان، هێشتا زۆر كۆت و به‌ند ڕێگرن له به‌رده‌م دۆزینه‌وه‌ی
ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ده‌رمانسازیش، ترسیان هه‌یه
له خه‌رجكردنی پاره له دۆزینه‌وه‌ی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك
ڤایرۆسه‌كه پاشه‌كشه بكات و تووشی زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌بن.
پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى : موسته‌قبه‌ل
نووسينى : ڕه‌غده ئه‌لبه‌هی
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر