شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی دەستی بەهەوڵەكانی كردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو یاریزانی یانەكەی نوێبكاتەوە.
بەپێی سەرچاوەكان هەوڵەكانی یۆڤانتۆس ئەوەیە، كە بۆ دوو ساڵی ترو تا تەمەنی 39 ساڵی رۆناڵدۆ لەیانە ئیتالییەكە بمێنێتەوە.
رۆناڵدۆ لەهاوینی 2018 رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كردو گرێبەستەكەشی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بوو، كە بەهاكەی 100 ملیۆن یۆرۆ بوو.
رۆناڵدۆ ئێستا ئاستێكی بەرز لەیارییەكانی یانەی یۆڤانتۆس پێشكەش دەكاتو بەو هۆیەشەوە یانەكە دەیەوێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.
هـ ـ ح