عێراقییەكان باجی “سیاسەتی گەمژانە”ی بن سەلمان دەدەن

لە میدیاکانەوە

18/03/2020‌ 2465 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی بلوومبێرگی ئەمەریكی لەراپۆرتێكدا باسی لەوە كردووە، كە لەژێر سایەی رەفتارە گەمژانەییەكانی محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودییە، كە سیاسەتەكانی بوونەتە هۆی هەرەسپێهێنانی نرخی نەوت و بەهۆیەوە بارێكی ئابووری قورسی خسووەتە سەر عێراق.

ئاژانسەكە باسی لەوە كردووە، كە عێراق خۆی بەدەست كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ئیفلیجبوونە سیاسییە بەردەوامەكانی بەغداوە دەناڵێنێت، كە ناتوانێت ئەو بارە ئابوورییە قورسەش هەڵبگرێت، كە لەسایەی گەژمەیی بن سەلمانەوە بەسەری دێت .

لەبەشێكی تری راپۆرتەكەی بلوومبێرگدا هاتووە، عێراق كە دووەم بەرهەمهێنەری نەوتی ناو ئۆپیكە، ناچاربووە لەپێناو ڕكابەریكردنی سعودییە نرخی نەوتەكەی لەبازارەكانی جیهاندا دابشكێنێت بەتایبەت بۆ چینییەكان، كە بازاریكی گرنگی نەوتی خاوی عێراقییە، بەڵام ئەگەر بێت و نرخەكان هەر بە نزمی بمێننەوە ئەوە بەغدا بەرەنگاری دەكات، لەبەر ئەوەی لەسەدا نەوەد و پێنجی داهاتەكانی لەڕێگای فرۆشتنی نەتەوە دەست دەكەوێت.

هەروەك باسی لەوە كردووە، بەرپرسانی عێراق هۆشداریانداوە لەوەی ئەگەر دۆخەكە هەروا بەردەوام بێت حكومەت بێ راگرتنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و پەنابردن بۆ قەرزی دەرەكی ناتوانێت موچەی فەرمانبەران بدات و بەرنامەی خۆراك بەردەوامی پێبدات.

ئاژانسە سەرنجی بۆ ئەوە راكیشاوە، كە ئەگەر حكومەتی عێراق توانای دانی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی نەمێنێت ئەوە زیانەكانی لەسەر بەغدا دووقات دەبن بەتایبەت كاتێك بۆ ئیدارەدانی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستی پێدەبێت، ئەوە جگە لەوەی شكست بە ئابووری عێراق دەهێنێت ، لەوكاتەدا خەڵكی عێراق لەجیاتی تاران پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی ڕیاز دەكەن، ئەگەریشی زۆرە ئەو وێنەیەی لە عێراق دەسووتێنرێت وێنەی شازادە محەمەد بن سەلمان بێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی


بەپەلە