شەڕی نەوت هەڕەشە لە بەرپرسە سعودییەكان دەكات

مەلەفی تایبەت

18/03/2020‌ 1415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی سروشتی پرۆسەی پاككردنەوەی نێوان بەرپرسە جكومییەكان، كە دەسەڵاتدارانی سعودییە دەستیان پێكردووە.

بەپێی راپۆرتەكە، دەزگاكانی ژێر دەستی دەسەڵاتدارانی سعودییە چاویان خستووەتە سەر فەرمانبەرە حكومییەكان و لیژنەی سعودییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی باسی لە دەست بەسەراگرتنی 298 كەسە كردووە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، تا ئێستا مەترسی دەستگیركراوەكان رووننەكراوەتەوە و رۆژنامە عەرەبییەكان تەنیا تێبینی ئەوەیان كردووە رەنگە دەستگیركردنەكان لە نێو ئەو رێكارانەدا بێت، كە دژی گەورە بەرپرسانی خێزانی شاهانە گیراونەتە بەر. 

لەراپۆرتەكەدا باس لەوەش كراوە، لەماوەی ئەم مانگەدا، لێكۆڵەرە سعودییەكان زیاتر لە 20 شازادەیان بە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ كودەتاكردن دەستگیر كردووە.

رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنالی ئەمریكی باسی لەوە كردوە ئەفسەرانی رزگاركردنی یاسا هەندێك لە ئەندامانی خێزانی دەسەڵاتداریان ئازاد كردووە، ئەمەش رەنگە وەك هەوڵێك بێت بۆ هیۆركردنەوەی دۆخەكە. 

هەروەها باسی لەوەش كردووە، لەگەڵ ئەوەدا، تا ئێستا قسەكان لەسەر ئەوەن ریاز بەرهەڵستكاران بەهۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناو و دابەزینی نرخی نەوت دەخنكێنێت. 

بە دوریش نازانرێت دەستگیركردنەكان وەك ئاگاداركردنەوەیەك بێت بۆ بەرپرسە ئاست بەرزەكان، ئەوانەی دژی یاریكردنن بە دابەزینی نرخەوە.

شرۆڤەكارانی پەیمانگەی وڵاتانی كەنداو لە واشنتۆن دووپاتیدەكەنەوە، كە شازادەی جێنشین دەیەوێت زەمانی ئینتیمای تەواوەتی لەم كێشەیەدا بەدەست بهێنێت.

بەڵام كۆمەڵێك لە شارەزایان، داوای ئەوە دەكەن رێكارە سەركوتكەرەكانی سعودییە نەبەسترێتەوە بە دۆخی گشتی لەبازاڕەكاندا. 

لەو بارەیەوە، توێژەر لە پەیمانگەی بەریتانی بۆ توێژینەوەی بەرگری (مایكل ستیفنس) دەڵێت: سیاسەتی ناوخۆی شانشینی سعودییە و سیاسەتی ئۆپیك بەرەهایی لە یەكتری جیاوازن. 

هەروەها زۆر گرنگە هەڵە نەكرێت، ساڵی داهاتوو بۆ شانشینەكە سەخت دەبێت، نرخی نەوت دابەزیوەو دیدگای ساڵی 2030 ئەنجامی وەها بەدەست نەهێناوە، رێگای ئابووری لە رێگادا پێویستی زۆری هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی راستگۆ بین، بابەتەكە بەهەمان شێوە لە ساڵانی 2018 و 2019 ئاسان نەبوو.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا