پزیشكە ئەوروپییەكان هەمان هەڵەی كارمەندانی وهان-یان دووبارە دەكەنەوە

لە میدیاکانەوە

20/03/2020‌ 3801 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
وێرای ئەوەی چین تارادەیەك خەریكە كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات لە وڵاتەكەی، بەڵام رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەی گەورە لە ئەوروپا تۆماردەكرێت. 

پزشك و كارمەندانی وهان-ی كەرتی هێبی- چین بە نائارامییەوە دەڕواننە دووبارەبوونەوەی ئەو هەڵانەی كامەندانی پزیشكی ئەوروپا، كە ئەوان پێشتر كردوویانە.

لە راپۆرتێكی بۆلمبێرگ –دا، كە رۆژی 18ی ئازار بڵاوبووەوە باس لەوە دەكات، خۆنەپارێزی كارمەندانی پزیشكی، بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان و مردن لە نێو تیمی پزیشكاندا لە شاری وهان، ئەویش بەهۆی كەمتێگەیشتنی كارمەندان لە ڤایرۆسەكە و نەبوونی كەلوپەلی پێویست بۆ پارێزگاری كردن لە هەفتەی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، كە بەهەزاران كارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)  بوون لەكاتی چارەسەری نەخۆشەكاندا، لەنێو تووشبووانیشدا 46 یان مردن.

ۆو دۆنگ مامۆستای نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناویی لە زانكۆی پەكین یونیەن، كە بۆ بۆلمبێرگ دواوە پێیوایە ئەو هەڵانەی ئەوان كردوویانە پزیشكە ئەوروپییەكانیش دووبارەیان كردەوە، بەڵام پزیشكە ئەمریكییەكان وانەیان لێوەرگرت. 

هەروەها دەڵێت: رۆژانە گوێمان لێیە هاوڕێ پزیشكەكانمان تووشدەبن بە كۆرۆنا ڤایرۆس لەكاتی كاری چارەسەركردنی نەخۆشییەكە، بەهەمان شێوەی كارمەندەكانی ئێمە.

كۆی بەركەوتنی كارمەندانی بواری پزیشكی، قەیرانێكی قووڵە، كە وڵاتانی خۆرئاوا رووبەرووی بوونەتەوە و ئێستا ڤایرۆسەكە بەتەواوی كۆنترۆڵی ئەوروپای كردووە. 

لە ئیتالیاوە تا ئەمریكا، هەموو بەدەست كەمی كەلوپەلی پزیشكییەوە دەناڵێنن، هەر وەك چین ناڵاندی بەدەستییەوە. 

هەر لەكەماوە تا ئەو جلوبەرگەی دەیپۆشیت، كە نابێت جلوبەرگێكی ئاسایی بێت، تەنانەت ئەو چاویلكە تایبەتییەی بەكاردێت لەبەرئەوەی یەكێك لە گواستنەوەی ڤایرۆسەكە چاوە.

هەروەها رۆژنامەی زە چاینە مۆرنین پۆست لە راپۆرتێكدا ئاماژە بە هەمان كێشە دەكات لە ئەوروپا، (دوو بین) بەرێوەبەری یەكەی وردی چاودێری لەنەخۆشخانەی پەكین یونیەن-ی پزیشكی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەوەی ئاشكراكردووە، كە پزیشكانی چاو لوت و قورگ زۆرترین كەسن، كە تووشبوون بە ڤایرۆسەكە و لێشیان مرد لە شاری وۆهان. 

لە نێو كۆنگرەكەوە، كە رۆژنامەكە گواستوویەتییەوە، دەشڵێت: بە لێكدانەوەی من بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەم پسپۆرێتیانە شارەزاییان لەگەڵ ڤایرۆسۆلۆژی-دا نییە.

لەكاتێكدا بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، رۆژی 18ی ئازار لە چین 21 حاڵەت تۆمار كراوە، بەڵام لەئەوروپا بە ژمارەی بێوێنە حاڵەت تۆمار دەكرێت، كۆی گشتی تووشبوو لەو رۆژەدا 220 هەزار و 105 كەس بووە و 8 هەزار و 929 كەس مردوون.

كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن لە ڤایرۆسە درمییەكان و دەتوانن ببنە هۆی زیانگەیاندن بە كۆئەندامی هەناسە، لە تەشەنەسەندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییەوە سەریهەڵداوە، كە بۆ ساڵی 2002 دەگەڕێتەوە. 

ئەم ڤایرۆسە بە بەردەوامی خۆی نوێدەكاتەوە، تا لە ئەنجامدا لەدیسێمبەری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سەریهەڵدا بەناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" لەشاری وهان-ی كەرتی هێبی وڵاتی چین.