شارپرێس:
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و دزانه‌ی دوکانێکی زێڕنگەرییان لە سۆران بڕیبوو ده‌ستگیركران.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌میدیاكانی پارتی ڕاگه‌یاند، "ئەو دزانە دەستگیر کران کە رۆژی 5/3/2020 لە رێگای لێدانی تۆنێل، دوکانێکی زێڕنگەریان لە سۆران بڕیبوو".
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی، دزەکان بە زێڕە دزراوەکە دەستگیر کراون وبەم نزیکانە وەزارەتی ناوخۆ، زانیاری تەواو لە رێگای راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه کرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاند: "لەبارەی دزییەکەی سۆران چاوەڕێی ھەواڵی خۆشی دەزگا ئەمنییەکان بن، دڵنیا بن، ھیچ شتێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ون نابێ، بۆیەشە ئێمە شانازی بە حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانمان دەکەین".
ڕ . ج