لە 40-70%ی دانیشتوانی جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن

لە میدیاکانەوە

21/03/2020‌ 1854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
تا سەرلەبەیانی رۆژی 21ی ئازار 274 هەزارو 472 كەیسی كۆرۆنا ڤایرۆس لەسەرانسەری جیهان تۆماركراوە.

مارك لیبیسیچ پرۆفیسۆر لە زانكۆی هارڤارد ئاگادارمان دەكاتەوە، كە 40-70% ی دانیشتوانی جیهان تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس دەبێت، 1%ی ئەوانەشی تووشدەبن بەكۆرۆنا ڤایرۆس لە جیهاندا دەمرن، ئەمەش پێوەرێكە، كە لەئاكامی ژمارەی مردووان و تووشبووان دەستكەوتووە.

لەو كەیسانەی، كە تا ئێستا بە چارەسەرە تەقلیدییەكان چاكبوونەتەوە 91 هەزار و 963 هەزارە.

ئامارەكان:
11404  كەس مردووە
175105  هێشتا لە ژێر چاودێریدایە
185  وڵات بڵاوبۆتەوە

نیشانەكانی
1-ئاسایی (تایەكی بەرز)
2-ئاسایی (كۆكە)
3-هەندێك كات (سوتانەوەی قوڕك)
4-ئاسایی (سەرئێشە)

خۆپارێزی:
1-بەكارهێنانی ماسك
2-دەست شتن
3-دووركەوتنەوە لە پەیوەندیكردن و كۆنەبوونەوە
4-دووركەوتنەوە لە پەیوەندیكرن بە ئاژەڵەوە
5-پەیوەندی بە پزیشك و تیمی تەندروستی

ئەگەر پێویستییە رێنمایی و رێوشوێنەكان جێبەجێكران، دڵنیابە دوورئەكەویتەوە لەوەی ببیت بە كەسێكی تر لەوانەی تووشبوون.

سەرچاوە: زە نیویۆرك تایمز