وەزارەتی دارایی دابه‌شکردنی مووچەی وەزارەتێکی دیکەی راگەیاند

کوردستان

21/03/2020‌ 9969 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە 23ی ئاداری 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری به‌ شارپرێس-ی راگەیاند، ڕۆژی دووشەممە 23ی ئاداری 2020 مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێنجی هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ دابه‌شكردنه‌كه‌ به‌ سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.