ترامپ سیستەمی پزیشكی ئەمریكا دەخاتە ژێر یاسای دۆخی لەناكاوەوە

مەلەفی تایبەت

22/03/2020‌ 1192 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناتالیا ماكاروفا، راپۆرتێكی لە گۆڤاری (فزغلیاد) بڵاوكردووەتەوە دەربارەی بڕیاری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بە پابەندكردنی كۆمپانیا تایبەتەكان بەگوێرەی پێداویستییەكانی دەوڵەت لەسەر حسابی كەرتی تایبەت، بۆ رووبەرووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و ئەو لایەنە باشانەی لەم بارەیەوە بۆ ترامپ ئەژمار دەكرێت.

بەپێی راپۆرتەكە، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بەردەوامی لە زیادبووندایە، لەبەر ئەوە، هیچ كەسێك لە كۆنگرێس دژی بڕیارەكە ناوەستێتەوە، هەروەك توێژەری سیاسی بۆ كاروباری ئەمریكی (مالك دوداكوف) باسی لێوە كردووە سەبارەت بە واژووكردنی سەرۆكی ئەمریكا لەسەر یاسایەك، كە رێگا بە ناچاركردنی كەرتەكانی كار دەكات. 

بەگوێرەی پێداویستیەكانی دەوڵەت كارەكانیان بكەن، ئەمەش لە چوارچێوەی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، دوداكوف دەربارەی ئەوەش قسەی كردووە، كە پیشەسازی پزیشكی ئەمریكی رووەو یاسای لە ناكاو هەنگاو دەنێت، ئیدارەی ترامپ هەوڵی ئەوە دەدات بەرهەمەكان بە شێوەیەكی خێرا لە چین و وڵاتانی ترەوە بگوازێتەوە بۆ ئەمریكا تاكو پێداویستیەكانی پێ پڕ بكاتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندی بە پەتاكەوە هەیە، لە نمونەی دەستكێش و ماسك و ئامێرەكانی هەناسەدانی دەستكرد بۆ سیەكان.

بەگوێرەی قسەی ناوبراو، یاسای بەرهەمی سەربازی، رێگە بە ئیدارەی ترامپ دەدات گرێبەست لەگەڵ هەر كۆمانپایەكدا ببەستێت و ناچاری بكات بەندەكانی نێو گرێبەستەكە جێبەجێ بكات، ئەمەش كۆمپانیاكان ناچار دەكات گرێبەستە تایبەتەكانیان دوا بخەن و تەنها لە بەرژەوەندی دەولەتدا كار دەكەن.

لە هەمان كاتدا، جێگیری پەیمانگەی ئەمریكا و كەنەدا ی سەر ئەكادیمیای زانستە روسیەكان لیوای خانەنشین (بافل زولوتاریف) وای دەبینێ ئێستا قسە كردن لەسەر دۆخی بریارەكەی ترامپ نیە، دەربارەی گواستنەوەی ئابوری ئەمریكی بۆ رێگە سەربازیەكان.

لەو بارەیەوە دەڵێت: لە ئەمریكا شتێك هەیە بەناوی سیستەمی گرێبەستی فیدراڵی، لەبەرئەوە، كاتێ دەوڵەت بە گوێرەی رێسای تایبەت پەیوەندیەكانی لەگەڵ بازرگانەكان رێكدەخات سەبارەت بە بەرهەم هێنانی هەر كەل و پەلێك یان خزمەتگوزاریەكی پێویست. ئەو گرێبەستانە لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی یەكسانی نێوان حكومەت و كەرتە تایبەتەكە دەبێت، و هیچ یەكێكیان ناتوانن ئەوی تریان ناچار بكەن.

هەروەها بەگوێرەی بافل زولوتاریف، بڕیارەكەی لۆجیكی و پاساوی هەیە، لێرەدا دەردەكەوێ ترامپ توانای بەجێگەیاندنی كارەكانی هەیە وەكو سەرۆك لە دۆخێكی دژواردا، ئەمەش بەلایەنی باشە بۆی ئەژمار دەكرێت، سەرەرای ئەمەش، لە میانی بڕیارەكەیدا ترامپ بەگوێرەی یاسا دەسەڵاتی یاسادانانی بەزاندوە، ئەمەش بە مەبەستەو بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنایە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا