دوو مۆبایلە نوێیەكەی هواوی تایبەتمەندی بەرزیان هەیە

هەمەڕەنگ

23/03/2020‌ 600 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی ئەو سزایانەی سەپێنراوە بەسەریدا، هەروەها بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كۆمپانیای هواوی بڕیاریدا نەوەیەكی نوێی مۆبایلی هواوی بەرهەم بهێنێت.

بەپێی ئەو پێگانەی گرنگی بەتەكنەلۆژیا و ئامێرە هۆشمەندەكان دەدەن، كۆمپانیای هواوی داهێناننامەیەكی بۆ دوو مۆبایلی نوێ تۆماركرد، كە بەم نزیكە دەیانخاتە بازاڕەكانی جیهانەوە.

مۆبایلە نوێیەكان هەڵگری كۆدی بازارگانی JER-AN10 و JеF-AN00 و لە ژێر ناوەكانی Nova 7 و Nova 7 Pro لەبازاڕەكانی جیهاندا بڵاودەبنەوە.

پێگە تەكنەلۆژییەكان بڵاویانكردووەتەوە مۆبایلەكان پرۆسێسەری پێشكەوتووی Kirin 820 وKirin 990 یان لەسەر جێگیركراوە. 

هەروەها خاوەنی ڕامی 8\10 گێگابایتن و كار بە تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G  دەكەن.

ڕونمای جۆری OLЕD بۆ مۆبایلەكان جێگیركراوە، كە توانای پیشاندانی وێنە و ڤیدیۆی بە وردییەكی بەرز هەیە. 

هاوكات مۆبایلەكە خاوەنی تایبەتمەندی بارگاوی كردنەوەی لاستیكییە و تایبەتمەندی خێرا بارگاوی كردنەوەشی هەیە.

مۆبایلی Nova 7 Pro خاوەنی پێنج كامێرای سەرەكییە بە وردی وێنە و ڤیدیۆكردنی 108 مێگا پێكسڵ.

كۆمپانیای هواوی لە نیوەی ساڵی 2020 دا، مۆبایلەكان بە نرخی 320 بۆ 550 دۆلار، لە بازاڕەكانی جیهاندا بڵاودەكاتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ