راستی مێژووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكان لەجیهاندا

لە میدیاکانەوە

23/03/2020‌ 1414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
ئەو پرسیارە زۆر دەكرێت، كە بۆچی لەساڵی 20 ی هەموو سەدەیەكدا (1720-1820-1920-2020) دەردێكی كوشندە بڵاوبووەتەوە؟ كەواتە ئەمریكا خۆیەتی دەردە كوشندەكان بڵاودەكاتەوە. 

راستی ئەم بابەتە ئەوەیە گرتەیەكی ڤیدیۆی لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس بڵاوبووەوە، كە فەیك نیوز بوو، لەكاتێكدای لۆگۆی سكای نیوزی عەرەبی لێدرابوو تا خوێنەری فەیسبووك باوەڕ بكات. 

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە، هەر هەموو 20ی سەدەیەك پەتایەك بڵاوبووەتەوە، كە لە راستیدا وا نییە پەتای تریش بڵاوبووەتەوە، جگە لەوەی لەرووی ساڵەوە هەڵەی تێدایە.
بەڵام راستییەكە ئەوەیە، كە ئەگەر پێش سەدەی بیست وەرگرین ئافاتەكان زۆرن ناكرێت 1720 و 1820 بە نموونە وەرگرین و ئەوانی تری لێدەركەین، ئەوە ئامارەكان وا نییە.

هەروەها لە 1920 هیچ روینەداوە، بەڵكو 1918-1919 ئەنفلۆنزای ئیسپانی بڵاوبووەتەوە، كە ئەمە یەكێك لە هەڵەكان‌و لەزۆرێك میدیادا بڵاوكراوەتەوە.

لێرەدا ئاماری ئامار و شوێن و مێژووی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكان لە تەواوی وڵاتاندا دەخرێتەڕوو

راستییەك هەیە وەك مرۆڤ بڵاوبووینەتەوە بەدنیادا، بۆیە ئەو نەخۆشی و دەردانەی بڵاودەبنەوە بەردەوام دەبن لەگەڵماندا. 

هاوكات هەتا مرۆڤایەتی بەرەوپێش بڕوات، ڤایرۆسەكانیش بەرەوپێش دەڕۆن، كە لێرەدا ئەو ڤایرۆسانە دەخرێنەڕوو، لەگەڵ مرۆڤدا دوركەوتوون و زۆربەشیان سەرچاوەكەی چین و هۆنكۆنگ-ن و بوونەتە هۆی مردنی مرۆڤەكان لە ساڵی 1900ەوە تا ئێستا بەنزیكەیی.

ئەنفلۆنزای ئیسپانی: ساڵی 1918-1919، (40-50) ملیۆن كەسی كوشتووە.

ئەنفلۆنزای ئاسیا: ساڵی 1957-1958، (1 ملیۆن و 100 هەزار) كەسی كوشتووە.

ئەنفلۆنزای هۆنگكۆنگ: ساڵی 1968-1970، (1ملیۆن) كەسی كوشتووە.

ئێچ ئای ڤی- ئایدز: ساڵی 1981- بەردەوامە، (25-35) ملیۆن كەسی كوشتووە.

كرۆنا ڤایرۆس سارس 1: ساڵی 2002-2003، (770) كەسی كوشتووە.

ئیبۆلا: ساڵی 2009-2010، (13 هەزار) كەسی كوشتووە.

مێرس: ساڵی 2012-2013، (850) كەسی كوشتووە.

ئەنفلۆنزای بەراز: ساڵی 2014-2016، (200 هەزار) كەسی كوشتووە.

كۆرۆنا ڤایرۆس سارس 2: كۆڤید ناینتین: ساڵی 2019- بەردەوامە، مردنیش بەردەوامە.