لەشاری وهانی چین ڤایرۆسی كۆرۆنا سەر هەڵدەداتەوە

لە میدیاکانەوە

24/03/2020‌ 4996 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری وهان-ی سەنتەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەچین سەریهەڵداوەتەوە و 78ی كەیسی نوێ لەرۆژی 23ی ئازار تۆماركراوە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەموو ئومێدێكی لەسەر كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لە چین هەڵچنیبوو، بەو پێیەی لە مانگی دیسێمبەری 2019 لەوێ سەرهەڵداوە و ئەویش دوای 5 رۆژ لە تۆمارنەكردنی هیچ كەیسێك لە شاری وهان كەچی لەناكاو لە رۆژی 22ی ئازار-ەوە سەریهەڵداوەتەوە 35 كەیش تۆماركراوە و رۆژی 23ی ئازاریش بووەتە نزیكەی دوو ئەوەندە (78) كەیس.

بەپێی راپۆرتێكی رۆیتەرز، سەنتەری سەرەكی ڤایرۆسەكە لە شاری وهان-ی كەرتی هێبی- چین دوو هێندەی رۆژانی رابردوو تووشبوون زیادی كردووە لەكاتێكدا هێشتا هیچ جوڵەیەكی هاتووچۆ لە شارەكە دروستنەبووەتەوە و شارەكە وەك خۆیەتی تەنیا دەروازەی شارەكە بەرووی دەرەوەی شارەكانی تردا كراوەتەوە، بۆیە لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین پێیوایە لەدەرەوەی شارەكەوە گوازراوەتەوە واتە خەڵكی شارەكانی تر گواستوویانەتەوە بۆ شارەكە.

هەروەها لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین رایگەیاند، جگە لەوەی سێ كەیسی نوێ لە شارەكانی تری چین تۆماركراون.

كۆرۆنا ڤایرۆس دەردێكی كوشندە سەرتاپای جیهانی گرتووەتەوە، كە تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبێت. تا رۆژی 24ی ئازار ژمارەی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەكە بوون گەیشتووەتە 384 هەزار و 146 كەس و ئەوانەشی مردوون بەنەخۆشییەكە گەیشتووەتە 16 هەزار و 575 كەس و 105 هەزار و 243 كەسیش چاكبوونەتەوە.