نەخشەیەكی گۆی زەوی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتان روون دەكاتەوە

هەمەڕەنگ

25/03/2020‌ 1386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەماوەی كەمتر لە سەد رۆژ و لەوكاتەوەی لەكۆتاییەكانی مانگی دیسەمبەری رابردوو یەكەم تووشبوو لەشاری وهانی چین دەركەوت، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ توانی لەهەموو گۆی زەویدا بڵاوببێتەوە و زۆرینەی وڵاتان و ناوچە و دورگەكان داگیر بكات بەجۆرێك بەپێی نەخشەی بڵاوبوونەوەی لەجیهاندا دەردەكەوێت، كە جگە چەند شوێنێكی كەم نەبێت تائێستا هیچ ناوچەیەك لەدەستی رزگاری نەبووە.

بەپێی نەخشیەك، كە رۆژنامەیNew York Post   لە پێگەكەی خۆیدا بڵاویكردووەتەوە، لە كیشوەری ئەوروپاو ئوسترالیادا دا هیچ دەوڵەتێك نییە ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاونەبووبێتەوە، لە ئاسیادا حەوت دەوڵەت هەیە دەوترێت ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاونەبوەتەوە، كە ئەوانیش كۆریای باكوور، لاوس، میانمار، كیرغیزستان، تاجیكستان، توركمەنستان و یەمەنن، لەكاتێكدا هەندێك لەو دەوڵەتانە ئەگەر ڤایرۆسەكەشیان تێدا بڵاوبووبێتەوە رەنگە لەبەر هۆكارگەلێك نەیانەوێت بوونی نەخۆشییەكە ئاشكرا بكرێت.

لەلایەكی تری جیهانەوە ڤایرۆسەكە هەموو كیشوەری ئەمەریكای داپۆشیوە جگە لە Belize  ، كە وڵاتێكی هەرە بچووكی ناو ٣٥ دەوڵەتەكەیە و دەكەوێتە نێوان مەكسیك و گواتیمالا لەئەمەریكای ناوەراست ، ئەگینا سەرجەمی وڵاتەكانی تر ڤایرۆسەكەیان تێدا بڵاوبووەتەوە.

هێشتا لەجیهاندا كیشوەری ئەفریقا كەمترین زیانی بەركەوتووە لەگەڵ ئەوەی لەكۆی ٥٥ دەوڵەتی كیشوەرەكە ٤٣ دەوڵەتیان نەخۆشییەكەیان تێدا بڵاوبووەتەوە،  بەشێوەیەك زۆرینەی ئەو وڵاتانەی هێشتا ڤایرۆسەكەیان نەگەیشتۆتێ بەتایبەتی دەكەونە بەشی رۆژئاوای ئەفریقا ، لەوانە مالی، سیرالیۆن ، غینیا ، بیساو ، ئەوە جگە لە كۆماری سەری سەوز، یان Cape Verde و سەنیگال لە رووی زەریای ئەتڵەسی كیشوەرەكە .

لەناو ئەفریقادا وڵاتی ڕوانداش هێشتا هیچ تووشبوویەكی تێدا تۆمار نەكراوە، هەروەك وڵاتی لۆسۆتۆیی لە باشوورەوەی ،  ئۆگەندا و زامبیا و زیمبابۆی ، بۆتسوانا و شانشینی بچووكی Eswatini ، كە سەرجەمیان هیچ حاڵەتێكیان تیدا تۆمار نەكراوە و دەكەونە رۆژهەڵات و باشووری رۆژئاوای كیشوەرەكە، لەپاڵ بیابانی رۆژئاوا كە مەغریب و مۆریتانیا و جەزائیر لەناوچەكە ناكۆكیان لەسەری هەیە . 

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی