لەسلێمانی رێگەیەك بۆ چارەسەریی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت

کوردستان

25/03/2020‌ 2350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر سەباح هەورامی بەرێوەبەری تەندروستی گشتی سلێمانی دەڵێت: رێگەیەكی نوێ‌ بۆ چارەسەریی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردەهێنن.

سەباح هەورامی لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، كە ماوەی چەند هەفتەیەكە بە گفتوگۆو راگۆرینەوەی زانستی لەگەڵ كۆمەڵێك پزیشكی پسپۆر دەربارەی بەكارهێنانی پلازمای چاكبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك چارەسەر بۆ تووشبوان دەكەین.

هەروەها نووسیویەتی: پاش پەسەنكردنی لەلایەن دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریكی  (FDA)، بۆیە بریارماندا لەمەولا ئەم تەكنیكە بەكاربهێنین بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا (بۆ ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستیان ناجێگیر دەبێت).

باسی لەوەش كردووە، كە لە سلێمانی وەك هەوڵێك بۆ چارەسەری نەخۆشەكان ئەوە دەكەین، بەئومێدی چارەسەر بۆ تووشبوان، هیوادارین ئەم تەكنیكە كلاسیكییە سوودی هەبێت.