شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینی 30 هاوڵاتی دیكه پۆزه‌تیڤ بووه و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، ده‌شڵێت، تا ئێستا 30 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینی 30 هاوڵاتی دیكه پۆزه‌تیڤ بووه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق داواشی له‌و هاوڵاتیانه كرد نیشانه‌كانی ئه‌نفله‌ونزایان تێدایه به زوترین كات سه‌ردانی ناوه‌نده پزیشكییه‌كان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تا ئێستا 30 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات داوا له سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه نیشانه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزایان تێدایه پشكنین ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، گیانلەدستدانی یەک کەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) راگەیاند، بەوەیش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ 30 کەس.
بەپێی راگەیەندراوەکە، حەوت کەس کە لەگەڵ ئەو ئافرەتەی کە گیانی لەدەستداوە تێکەڵبوون، کەرەنتین کراون و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.