شارپرێس:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پلانێكی مرۆیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "هەرچەندە لە وڵاتی چین کە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو کۆنتڕۆڵی بڵاوبونەوەی کراوە، بەڵام تائێستا ڤایرۆسه‌كه هەڕەشە لە تەواوی مرۆڤایەتی دەکات و پێویستی هه‌مانگی وڵاتانی جیهان هه‌یه".
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باس له پلانێكی مرۆیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كات و رایگه‌یاندووه، "دەستمان بە پلانێکی مرۆیی لەسەرتاسەری وڵاتانی جیهان کردووە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دەرئەنجامەکانی پەتای گۆڤید".
هاوكات رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، زۆر لەوە بەرزتربێتەوە کە تا ئێستا تۆمارکراوە.
باسی له‌وه‌شكردووه، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەکرکادا بەخێراییەکی زۆر زیاددەکات، ئەوەش وادەکات ببێت بە ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لەجیهاندا.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی مانگی 12ی ساڵی رابردوو له چین سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئێستا له زیاتر له 165 وڵاتی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و تا ئێستا زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
ئه‌مڕۆش شی جیگ پینگ، سەرۆکی چین رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە بەم دوایانە بە جیهاندا بڵاوبوەتەوە، بەردەوام دەبێت لە بڵاوبونەوە، تاکە رێگە بۆ وەستاندی پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.