داخستنی سنورەکانی نێوان شەقڵاوەو وبالیسان ئاستەنگی بۆنەخۆشخانەی گشتی بالیسان دروست دەکات

کوردستان

25/03/2020‌ 307 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

داخستنی سنورەکانی نێوان شەقلاوەو وبالیسان ،ئاستەنگیەکی زۆر بۆنەخۆشخانەی گشتی بالیسان دروست دەکات بەتایبەتیش لەم کات وساتە هەستیارەدا کەکەرتی تەندروستی پێدا تێپەڕدەبێت لەڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

 

لە راگەیەنراوێکدا نەخۆشخانەى بالیسان کە وێنەیەکى تایبەت بۆ شارپریس نێردراوە رایگەیاندوە،"بەهەمولایەکی ڕادەگەینین نەخۆشخانەکەمان سەر بەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقلاوەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرە زیاتر لە بیست پزیشک وکارمەندمان دانیشتوی شاری هەولێرن لەئەگەری نەمانی هاتووچۆ و ڕودانی هەر ڕوداوێکی کت وپڕ،ناتوانین وەک پێویست هاوکاری هاولاتیان بین".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت بازگەکان کارئاسانی بۆ پزیشک وکارمەندانی تەندروستی بکەن، لەسەر پرسی داخستنی ڕێگای زینەتیربەکۆنکرێت، پەیوەندییان بەلایەنی پەیوەندی دارو قایم قامی قەزای شەقلاوەکرد وپێی ڕاگەیاندون بەفەرمانی وەزارەتی ناوخۆبەهیچ جۆرێک ڕێگاکە ناکرێتەوە تاکاتێکی نادیار.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

داخستنی سنورەکانی نێوان شەقلاوەو وبالیسان ،ئاستەنگیەکی زۆر بۆنەخۆشخانەی گشتی بالیسان دروست دەکات،بەتایبەتیش لەم کات وساتە هەستیارەدا کەکەرتی تەندروستی پێدا تێپەڕدەبێت لەڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەهەمولایەکی ڕادەگەینین نەخۆشخانەکەمان سەر بەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقلاوەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرە زیاتر لە بیست پزیشک وکارمەندمان دانیشتوی شاری هەولێرن لەئەگەری نەمانی هاتووچۆ و ڕودانی هەر ڕوداوێکی کت وپڕ،ناتوانین وەک پێویست هاوکاری هاولاتیان بین،ئەمە لەکاتێکدایە کەدەبێت بازگەکان کارئاسانی بۆ پزیشک وکارمەندانی تەندروستی بکەن، لەسەر پرسی داخستنی ڕێگای زینەتیربەکۆنکرێت، پەیوەندیمان بەلایەنی پەیوەندی دارو قایم قامی قەزای شەقلاوەکرد وپێی ڕاگەیاندین بەفەرمانی وەزارەتی ناوخۆبەهیچ جۆرێک ڕێگاکە ناکرێتەوە تاکاتێکی نادیار، ماوەی بیست ڕۆژی ڕێکە تیمی تەندروستی نەخۆشخانەکەمان شەونخونی دەکەن و پشکنین لەبازگەی بالیسان بۆخەلکی ئەنجام دەدەن، هەروەهابەشێک لەوکارمەندانەی لەبازگەی بالیسان شەونخونیان کردوە لەپێناوی سەلامەتی هاولاتیاندا،بەداخەوەئێستا ڕێگای چونەوەیان بەڕوودا داخراوە، تەنانەت ڕێگای ئەمبولانس بۆگواستنەوەی حالەتە کت وپڕەکان وحالەتە گوماناویەکان وهێنانی دەرمان وکەل وپەلی پزیشکیش داخراوە، بەوجۆرەش بێت ڕەنگەنەخۆشخانەکەمان پەکی بکەوێت،لەکاتێکدا نەخۆشخانەی گشتی بالیسان تاکە دەزگای تەندروستیە 24کاتژمێر خزمەت بەهاولاتیان دەکات لەنێوان سنوری هەردوک قەزای ڕانیەوقەزای سۆراندا. ‌

فەرهادعزیز ب.کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی بالیسان