وەزارەتى تەندروستى تووشبوویەکى ترى بە کۆرۆنا لە دەربەندیخان راگەیاند

کوردستان

25/03/2020‌ 443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم تووشبوویەکى ترى بە کۆرۆنا لە دەربەندیخان راگەیاند.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاندوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا،.

ئاماژەى بەوەشکردوە، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەبەندیخانە. کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 100 حالەت و دوو مردن. وەزارەتی تەندروستی 25 ئازار 2020

س.هـ