مردنی ڕێبەری ئاینی زەردەشتییەكانی ئێران بەهۆی كۆرۆناوە

جیهان

26/03/2020‌ 1310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، كە ئەفلاتوون سوهرابی ڕێبەری زەردەشتییەكانی ئێران لەشاری شیراز دوای تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

تەلەفزیۆنەكە بڵاویشیكردەوە، كە سوهرابی ڕێبەری زەردەشتییەكان لەتەمەنی ٧٢ ساڵی و لە نەخۆشخانەیەكی شاری شیراز بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

ئاینی زەردەشتی یەكێكە لە كۆنترین ئاینە یەكتاپەرستییەكان لەجیهاندا، كە هێشتا پەیڕەوانی بەردەوامن لە ڕێوڕەسمە ئاینییەكانیان و لەسەردەمی ئیمپڕاتۆرییەتەكانی ئەخمینی و پارسی و ساسانییەكان ئاینی فەرمی دەوڵەت بووە.

ئاینی زەردەشتی ٣٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا لە وڵاتی ئێران دەركەوتووە، كە پشت بە پیرۆزكردنی رەگەزەكانی سرووشت دەبەستێت بەتایبەت خۆر، كە لای پەیرەوانی ئەو ئاینە پیرۆزییەكی زۆری هەیە، بەڵام ئاگر پیرۆزییەكی گەورەتری هەیە و بووەتە یەكێك لە رەگەزە سەرەكییەكانی خواپەرستییانەوە، ئەتەشگەش جێگای خواپەرستی پەیڕەوانی ئاینی زەردەشتییە.

لەجیهان و بەتایبەت لەناو جیهانی ئیسلامیدا وا سەیری پەیرەوانی ئەو ئاینە دەكرێت بەوەی ئاگر دەپەرستن، بەڵام بەپێی ڕێنماییەكانی ئەو ئاینە ئاگر و ئاو لە هۆكرەكانی پاككردنەوەی رووحن لای كەسی بروادار.

لەئێستادا ژمارەی پەیرەوانی ئەو ئاینە لەسەرانسەری جیهاندا بە ١١٠ بۆ ١٢٠ هەزار كەس دەخەمڵێنرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە