هەوڵی بەرشەلۆنە بۆ كڕینی ندۆمبیلی

وەرزش

28/03/2020‌ 232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان یانەی تۆتنهام رێگر نابێت لەچوونی یاریزانێكی یانەكەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە لەهاوینی داهاتوو.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو یاریزان تانجی ندومبیلی بكرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، یانەی بەرشەلۆنە بۆ بەهێزكردنی هێڵی بەرگری لەباڵی چەپەوە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە ندۆمبیلی دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو یانەكەی جێبهێڵێت، ئەوەش دەرفەتێكی باشە بۆ یانە كەتلۆنییەكە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە.

هـ ـ ح