شارپرێس:
پێگە ئەلیكترۆنییەكان چەند وێنەیەكیان بڵاوكردووەتەوە، كە ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیك ئاپەو لەلایەن كۆمپانیای پۆرشەوە دروست كراوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان ئەو وێنەیە لەلایەن كۆمپانیای Adel Bouras فەرەنسی دیزاین كراوەو ئۆتۆمبیلی داهاتووی كۆمپانیا ئەڵمانییەكە دەبێت.
شێوەی ئۆتۆمبیلەكە شێوەی ئۆتۆمبیلی Taycanی كارەبایی كۆمپانیای پۆش دەچێت، بەڵام بەدیزانی پیك ئاپی وەرزشی.
بەپێی وێنەكە ئۆتۆمبیلەكە دیزاینێكی جوانی دەبێتو لایتەكانیشی LEDیەو سندوقێكی گەورەشی هەیە.
هـ ـ ح