عەدنان زورفی باس لەبەرنامەكانی داهاتووی دەكات

عیراق

28/03/2020‌ 701 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەدنان زورفی، راسپێردراو بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت: گەلی عێراق سەقامگیری‌و سەروەری وڵاتی دەوێت‌و دەیەوێت خۆی بڕیار لەئایندەی خۆی بدات.

عەدنان زورفی لەمیانی نووسنێك، كە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، دەشڵێت: ئەگەر بتوانن حكومەت پێكبهێنن، ئەوە لە سیاسیەتی دەرەوەدا پشت دەبەستن بەبنەمای عێراق یەكەمینە.

هەروەها دەڵێت: لەو چوارچێوەیە دووردەكەونەوە لە ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی، بەتایبەتی ئەوانەی دەیانەوێت عێراق بكەنە گۆڕەپانی ململانێكان.

زورفی جەختیشیكردووەتەوە، هەوڵدەدات بكرێنەوە بەڕووی وڵاتانی دراوسێو ناوچەكە و تەواوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەبێ جیاوازی.

هـ ـ ح