بەرپرسێكی حكومەتی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

عیراق

28/03/2020‌ 3004 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، كە بریكاری یەكەمی وەزیری بازرگانی وەلید حلۆ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەك رایگەیاندووە، دوای پشكینین بۆ وەلید حلۆ دەركەوتووە، كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایەو ئەنجامەكەی ئەرێنی بووە.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، بریكارەكەی وەزیری بازرگانی ئێستا لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری بەغدا لەژێر چاودێرییە، بەبێ‌ ئەوەی ناوی نەخۆشخانەكە بهێنێت.

بەو هۆیەوە وەزارەتی بازرگانی بۆ ماوەی 15 رۆژ مۆڵەتی بەو بریكارەی داوە، بۆ ئەوەی لەنەخۆشییەكەی چاك بێتەوە.

هـ ـ ح