شارپرێس:
به هۆی سه‌رپێچیكردنی بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ، له‌هەفتەیه‌كدا زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س له‌به‌غدا ده‌ستگیركراون.
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا ئەمڕۆ شەممە له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، هاوڵاتیان به‌پێی پێویست پابه‌ندی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ نین، هه‌ربۆیه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ریان به‌كارهێنراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە سێ هەزار كەسیان دەستگیكردووە و612 ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیلیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه
بەوتەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا سه‌رباری ئه‌و رێنماییانه‌ی به‌رده‌وام بڵاوده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی خۆ پاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه چه‌ندین جار داوایان له‌هاوڵاتیان كردوه له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه سەرپێچییەكان بەردەوامی هەیە.
هاوكات جارێكی تر داوا له دانیشتوانی پایتەخت دەكات به ته‌واوی پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ بن و له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
ئەوەش لەكاتێكدایە، تاوەكو ئێستا 506 حاڵەتی توشبوون بەكۆرۆنا لەعێراق تۆماركراوە هەروەها 131 کەسیان چاکبوونەتەوە و 42 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.