ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید داهاتی مانگی رابردووی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات

عیراق

28/03/2020‌ 2259 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، مانگی رابردوو هەرێمی كوردستان لەفرۆشتنی نەوت بەتەنها بۆری بڕی 795 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری دەست کەوتوە و ئەگەر داهاتی ناو خۆشی 200  ملیارێک بێت ئەوا بە دڵنیایەوە زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری بەدەست کەوتووە.

ده‌قی نوسیونه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید

و سیاسەت بەبەیان نامە ناکرێت و ناڕاوات بەڕێوە

حکومەتی هەرێم بەتایبەت ئەم کابینەی ئێستا زۆر ئاکتیڤ و چالاکە لە بەیاننامە دەرکردندا و هەر هەڵوێستەیەک دەبینێت یان دەیبیسێت خێرا بەیاننامەیەک یان ڕونکردنەوەیەک دەردەکات ، ڕاستە حکومەت دەبێت لەڕێگەی بەیاننامەوە لێدوانی وتەبێژەکەوە هاونیشتیمانیان ئاگادار بکاتەوە بەڵام گرفتەکە لەوەدایە ئەوەندەی بەیاننامەو ڕونکردنەوە بڵاو کردوەتەوە خەریکە لە زەرورەت دەردەچێت بۆیە بەیاننامەو ڕونکردنەوە بۆ کاتێک گونجاوە کە بابەتێک دەبێتە ڕای گشتی و حکومەتیش بە بەیاننامەیەک یان لەڕێگەی وتە بێژەکەیەوە ڕای خۆی ئاشکرا دەکات و هەندی چاریش هاوڕادەبێت لەسەر ئەوبابەتەی کەبوەتە ڕای گشتی وەک بڵاوبونەوەی ئەم پەتایە لە کوردستان.

بەڵام لەبەیاننامە گرنگتر ئەوەیە کە حکومەت دەبێت چی بکات و چۆن ڕوبەڕوی دۆخەکە بوەستێتەوە ، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیداڕالیش دوچاری کۆمەڵێک ئاڵانگاری بوون و بونەتە کێشەو گرفت و دەبێت چارە سەر بکرێن ئەگینا هەرس هێنان حەتمیەو ئەو کاتەش پەشیمانی دادی کەس نادات.

گرفتی سیاسی : پێکنەهێنانی حکومەت لە بغدادو پەرت بونی نێوماڵی سەرجەم پێکهاتەو هێزە سیاسیەکانی عێراق سیستەمی سیاسی خستوەتە قەیرانێکەوە کەئەری روبەڕوبونەوەی خێراتر کردوەو ئەگەری ئەوەش هەیە بمانگێڕێتەوە بۆ ساڵەکانی (۱۹۹٥) ، بەرنامەی نەوت بەرانبەر خۆراک و بەندی (۷) و گەمارۆی ئابوری ،ئەم پێک نەهاتنە هەرێمی لێبەدەر نابێت و پریشکیشی بەردەکەوێت.

لەهەرێم کێشەو گرفتی نێوان هێزە سیاسیەکان خەریکە دەمانبەنەوە بۆ گرد لەیەک گرتن و (کەپکی حەمەد ئاغاو) و گردەکانی دیکە لە زیهنیەتی هاوڵاتیان دەرنەچوە، تۆمەتبارکردنی هێزەکان پاشەڕۆژی ڕونی نابێت.

سەیرەکە لەوەدایە بۆ دەبەشکردنی پۆستەکانی بەغداد خێرا سەرۆکایەتی هەرێم بانگی سەرکردەی هێزە سیاسیەکانی دەکرد بەڵام ئێستە چونکە دابەشکردنی پۆست لە ئارادا نییە ئەویش خۆی کەرەنتینە کردوە و بارودۆخەکەش خەریکە لەدەست دەردە چێت.

گرفتی تەندروستی و ڤایرۆسی کروناو ئەم پەتایەی ئێستا وادەردەکەوێت کورد واتەنی (هەرکەس بە پێی بەڕەی خۆی بەری دەکەوێت ) لەگەڵ لاوازی سیستەمی تەندروستی و بێئیمکانیەتی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەراتیەکان و پابەندبونی هاوڵاتیان و مشورخوارنیان بۆ دۆخی تەندروستیان پەتاکەی بەشێوەیەک لەشێوەکان ڕاوەستاندوە لە تەشەنەی زیادو قوربانی زۆر.

گرفتی ئابوری: هەموومان ئەوەمان بەدەیانجار دوبارەکردوەتەوە کە عێراق وڵاتێکی ڕەیعیە بەهەرێمی کوردستانیشەوە و لە ۹٠٪ بەرەو ژوریش پشتی بەفرۆشتنی نەوت بەستوە بۆیە با حسابێکی مانگەکانی داهاتومان بکەین بزانین چی بکەین بۆ هاوڵاتیان ، بۆ ئاگاداربوون ئێمە لەلێژنەی دارایی پەرلەمانی بغداد خەریکی ئامادەکردنی چەند وەرەقەیەکی کارین بۆ ئەوەی چۆن دەرباز بین لەم قەیرانە .

فرۆشتی نەوتی عێراق:

عێراق لەمانگی شوباتدا بڕی (۹۸۳٤۷۸۸٤) نەوەدو هەشت ملیۆن و کەسرێک بەرمیل نەوتی فرۆشتوە کە (۹٥۸٠٥۱۹٦) نەوەدو پێنج ملیۆن و کەسرێکی بەرمیلی نەوتی بەسرەیە و (۱۷٦٥٠۳۲) ملیۆنێک و کەسریک بەرمیل نەوتی لەبەندەری جیهانەوە و واتە نەوتی کەرکوک و (۲۸۸۸۳۱) دوسەدوو هەشتاو هەشت هزارو کەسریک بەرمیلی لەڕێگەی ئۆردن یان بەئۆردنی فرۆشتوە و (٤۸۸۸۲٥) چوارسەدو هەشتاو هەشت و کەسریک بەرمیلی گەیارەی فرۆشتوە بە بڕی (٥٠٥۲٥۲۸۱۱۸) پێنج ملیار دۆلاو کەسرێک بە نخرخی (٥۱.۳۷) پەنجاو یەک دۆلارو سی و حەت سەنت بە تێکرای مانگانەی (۳۳۹۱) سێ ملیۆن کەسریک .بۆیە بۆ مانگی سێ کێشەی پارەی نەوتی نەبوە. لەهەمانکاتدا داهاتەکانی دیکەشی لە گومرگ وباج و تادوایی هەر هەبوە.

سەبارەت بەهەرێمی کوردستان هەرچەندە داتام بەڕونی لەبردەست نییە بەڵام خەمڵاندنیک دەکرێت بکەین بۆ داهاتەکانی مانگی شوباتیش لە هەرێمی کوردستان:

ئەگەر هەرێم ڕۆژانە (٥۲٠٠٠٠) بەرمیل نەوتی فرۆشتبێت واتە لە ماوەی مانگێکدا بڕی (۱٥٦٠٠٠٠٠) پازدە ملێۆن شەش سەد هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە جگە لە ناردنی بەتەنکەرو بۆ پاڵاو گەکان ، چونکە هەرێم بەپاڵاوگەکانیش بەنرخی نزیک لەجیهانی دەیفرۆشێت لەکاتێک عێراق کە بە داتای ورد لامە ڕۆژانە (٦٠٠٠٠٠) شەشسەد هەزار بەرمیل دەداتە پاڵاو گەکان بەنرخی پاڵپشت نزیکی (۲)$.

کەواتە هەرێم لەفرۆشتنی نەوت بەتەنها بۆری بڕی (۷۹٥٦٠٠٠٠٠)حەوسەدو نەوەدو پێنج ملێۆن و شەش سەد هەزار دۆلاری دەست کەوتوە و ئەگەر داهاتی ناو خۆشی (۲٠٠) ملیارێک بێت ئەوا بە دڵنیایەوە زیاتر لە ترلیۆنیک دیناری بەدەست کەوتوە و (٤٤۱) چوارسەدو چل و یەک ملیاری حکومەتی فیدرال کە بڕی (۱۲) ملیارە ڕێکەوتنە لەگەڵ بانکی مەرکەزی (علی علاق ) پێی ڕاگەیاندین ، ئەوا هەرێم بە دڵنیایەوە زیاتر لە (یەک ترلیۆن ) و (٥٠٠) ملیاری هەبوە لەمانگی شوباتدا.

بۆئەوەی بێویژدانی نەکەم لە فرۆشتنی نەوت هەرچۆن عێراق تێچونی (کولفه‌ الانتاج) بۆ هەربەرمیلێک لە نیوان (۹٠) سەنت تا( ۱٤)دۆلاری هەیە بەپێی قوڵی و جەودەی نەوتەکە ساڵانە بڕی (۱۳) سیازدە ترلیۆن جەولات تەراخیص دەدات هەرێمیش تێچوی دەرهێنان دەدات کە دەوترێت لە(٥٦٪) پارەی نەوت دەچێت بۆ قەرزو تێچووی کە ناڕوونی هەرێم ئالەمەدایە بۆ جێگەی خۆیەتی هەموو گومانە خراپەکانی پێببرێت کە کەس نازانێت جگە ژمایەک کەلەپەنجەکادەست تێناپەڕن زانیاریان هەیە ، بۆیە هەمیشە بڕی (۳۹٥) ملیار دینار دەنێرنە وەزارەتی دارایی هەرێم ، خۆ ئەگەر ئەو بڕەشی لێدەرکەین زیاتر لە ترلێۆن دەمێنێتەوە.

ئەی کوا ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
بۆ یاسای بوجەتان نیە لە ۲٠۱۳ وە بۆماوەی (۷)ساڵ بەخۆشتان دەڵێن حکومەت !!!!!!!!!!!!!!

لە ئێستادا :
سەبارەت بە داهاتە نەوتیەکانی عێراق : (۳۳۹۱) سێ ملیۆن کەسرێک بەنرخی ئەمڕۆ واتە داهاتی مانگی ئازار کەدەگاتە دەست حکومەت بۆ مانگی نیسان :
نرخی نەوت برێنت لەنێوان ۲٤.٦۹$ بۆ ۲٥.٦۷$ واتە عێراق بەکەمتر لەو سعرە دەیفرۆشێت بە ناقس (۷) دۆلار (نەوتی خەفیف بە ناقس ٥ پێنج دۆلارو نەوتی سەقیل بە ناقس ۹ دۆلار بەتێکڕا دەکاتە ۷ $ دۆلار) واتە دەیفرۆشێت بە (۱۷_۱۸) $ و تێچوی دەرهێنانیش بە تیکڕا (۹) $ دادەنێن واتە عێراق بۆ هەربەرمیلێک تەنها (۹)$ بۆ دەمێنێتەوە.
۳۳۹۱٠٠٠*۹=۳٠٥۱۹٠٠٠سی ملیۆن پێنج سەدو نۆزدە هەزار دۆلار بۆ یەک ڕۆژ
۳٠٥۱۹٠٠٠*۳٠ڕۆژ=۹۱٥٥۷٠٠٠٠ کەمتر لە ملیارێک دۆلار

*۱۲مانگ ۹۱٥٥۷٠٠٠٠=۱٠۹۸٦۸٤٠٠٠٠دە ملیار دۆلار و کەسرێک
پرسیار؟
یەکەم : ئەگەر عێراق مانگانە پێویستی بەتەنها بۆ موچە پێویستی بە (۲۹۸٦) دوو ملیارو نۆسەدو هەشتاو شەش ملیۆن و کەسرێک هەبێت و مانگانەش کەمتر لە ملیارێکی واتە (۹۱٥) ملیۆن دۆلاری دەست بکەوێت دەبێت چی بکات؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

سەبارەت بە داهاتە نەوتیەکانی هەرێم کە مانگانە (۱٥٦٠٠٠٠٠) پازدەملیۆن بەرمیل و کەسرێک دەفرۆشێت
بەهەمان حسابی عێراق هەرچەندە کولفەی دەرهێنان لە گرێبەستی خزمەت کەمترە لەگرێبەستی شەراکەت ،لانی کەم (۲_۳) فەرقیان هەیە واتە هەرێم کولفەی زیاتری لەسەر دەکەوێت :

۱٥٦٠٠٠٠٠*۹=۱٤٠٤٠٠٠٠٠سەدو چل ملێۆن چوارسەد هەزار دۆلار
۱٤٠٤٠٠٠٠٠*۱.۲دینار *۱٦۸٤۸٠٠٠٠سەدو شەست و هەش ملیارو کەسرێک
۱٦۸٤۸٠٠٠٠+٤۱۱٠٠٠٠٠٠=٦٠۹٤۸٠٠٠٠شەش سەدنۆ ملیارو کەسرێک

پرسیارێک بۆ هەرێم :

ئەگەر بەقەولی خۆتان بڕی ۸۸۱ ملیارتان دەوێت بۆ موچە ئێوە چی دەکەن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئۆفەرەکانی بەردەم عێراق :
یەکەم :دەتوانێت قەرزی دەرکی بکات .
دووەم : دەتوانێت قەرزی ناوخۆیی بکات سەنەداتی خەزینە بفرۆشێت .
سێ هەم : دەتوانێت پارەی نوێ چاپ بکات چونکە پۆشەری (غگا‌و) هەیە کە ۸۷ ملیار دۆلارە
چوارەم : دەتوانێت نرخی دۆلار بگۆڕێت و داهاتیکی تر بەدەست بهێنێت .
پێنجەم : دەتوانێت جۆرەکانی باج وەک (باجی ئاسایی و باجی فرۆشتن و باجی نرخی زیادە) گۆڕانکاری تیا بکات.

عێراق دەست نابات بۆ موچە بەهیچ شێوەیەک.
ئەی هەرێم تۆ چی دەکەیت ؛ بۆیە دەڵێم حکومەتداری تەنها دەرکردنی بەیانات نیە
بیر لە بڕێن و کەمکردنی موچە مەکەنەوە بیر لە شتی تر بکەنەوە.

تێبینی : باسی داهاتە ناوخۆییەکانم نەکردوە چونکە لام ڕوون نیە چییان بەسەر دێت.