شارپرێس:
هاوكات لەگەڵ نمایشكردنی مۆبایلەكانی p40، كۆمپانیای هواوی كاتژمێری Watch GT2e بەرهەمهێنا بۆ ئەوەی ببێت بەیەكێك لە باشترین كاتژمێرە زیرەكەكانی جیهان.
كاتژمێرەكە بۆ هەوادارانی وەرزشو چالاكییە جەستەییەكان دروستكراوە، بە مادەی stainless-steel ڕازێنراوەتەوە، كە لە تەڕبوون و خۆڵ دەیپارێزێت.
ڕوونمای كاتژمێرەكە جۆری AMOLED ە بە قەبارەی 1.39 ئینج، كە بە چینێكی شوشە پارێزگاری لێ كراوە لەدژی شكان و ڕووشان.
بەهۆی پرۆسێسەری Kirin A1 كاتژمێرەكە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بیرگەی ناوەكی 4 گێگابایتە، كە توانای جێبوونەوەی ژمارەیەكی زۆر گۆرانی و بەرنامەی هەیە.
بەهان شێوە كاتژمێرەكە خاوەنی بڵندگۆیەكە، كە ئاستێكی بەرزی دەنگ پیشاندەدات و مایكی بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی هەیە و لەڕێگەی تایبەتمەندی Bluetooth 5.1 ەوە دەتوانرێت بە مۆبایلە هۆشمەندەكانەوە ببەسترێتەوە، هەروەها تایبەتمەندی GPS ی هەیە بۆ دیاریكردنی شوێنی كاتژمێرەكە و هەستیاریی ژماردنی لێدانەكانی دڵ و چالاكییە جەستەییەكانی تری هەیە.
كاتژمێرەكە خاوەنی پاترییەكە بە توانستی 455 میلی ئەمپێر لە كاتژمێرێكدا، كە دەتوانێت 30 كاتژمێر بۆ گوێ گرتن لە گۆرانی و پەیوەندی تەلەفۆنی بەكاربهێنرێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ