شارپرێس:
كۆمپانیای Royole ی چینی، بەم نزیكانە مۆبایلێكی چەماوە بەتایبەتمەندی بەرز دەخاتە بازاڕەكانی جیهانەوە، كە پێشبینی دەكرێت ڕكابەری زۆربەی مۆبایلە هۆشمەندەكانی ئێستا بكات.
مۆبایلەكە كار بە پرۆسێسەری Snapdragon 865 ی نەوەی نۆیەم دەكات، هەروەها خاوەنی ڕامێكی جۆری LPDDR5 ە بەقەبارەی 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی جۆری UFS 3.0 لەسەر جێگیركراوە.
مۆبایلەكە كار بە تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G دەكات.
هەروەها مۆبایلە نوێیەكە مۆبایلێكی چەماوەییە و لە مۆبایلەكانی كۆمپانیای هواوی و سامسۆنگ دەكات، كە ساڵی پار بەرهەمهێنران، بەڵام ئەوەی ئەم مۆبایلە لە مۆبایلەكانی تر جیادەكاتەوە ڕونمای جۆری Cicada Wing یە بە قەبارەی 7.8 ئینج و وردیی پیشاندانی بەرز.
شارەزایان دەڵێن: كۆمپانیای Royole لە دروستكردنی مۆبایلەكەیدا سودی لەئەزموونی كۆمپانیاكانی تر وەرگرتووە، بەستەری نێوان چەمانەوەی مۆبایلەكە بەشێوەیەكی هەمیشەیی دروستكراوە و تێكناچێت.
شێوەی مۆبایلەكە بەجۆرێك دروستكراوە هەرچەندە زۆر بەكاری بهێنیت خۆڵ و تەڕیی دزە ناكاتە نێو مۆبایلەكەوە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ